• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

دایکێک دەیویست وانەیەک فێری منداڵەکانی بکات، بەڵام گیانیان لەدەست دا

دایکێک دەیویست وانەیەک فێری منداڵەکانی بکات، بەڵام گیانیان لەدەست دا

ژنێکی ئەمەریکی لە ویلایەتی تەکساس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا دوای ئەوەی دوو منداڵەکەی لەناو ئوتومبێلەکەیدا گیانیان لەدەستدا بەهۆی ئەوەی لەناو ئوتومبێلەکەدا جێیهێشتووبوون تا "وانەیەکیان پێ بدات."

دوو منداڵەکە کوڕێکی تەمەن 16 مانگ و کچێکی تەمەن 2 ساڵن و مانگی رابردوو لەلایەن دایکە 24 ساڵانەکەیانەوە لە ئوتومبێلەکەدا جێهێڵدراون، ئەوەش بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.

دایکەکە کە ناوی سینسیا راندۆڵفە هەرچەندە سەرەتا راستی رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دواتر بە پۆلیسی راگەیاندووە کاتێک دوو منداڵەکەی لە ئوتومبێلەکەیدا یارییان کردووە و ئەو داوای لێکردوون داببەزن و ئەوانیش رەتیانکردووەتەوە، دەرگای ئوتومبێلەکەی لەسەر داخستوون بۆ ئەوەی سزایان بدات و وانەیەکیان فێر بکات.

دایکەکە باس لەوە دەکات وایزانیووە کە کچەکەی دەتوانێت دەرگاکە بکاتەوە و خۆی و براکەی بێنە دەرەوە، بۆیە چووەتە ژوورەوەو مادەی هۆشبەری ماریوانای کێشاوەو دوو بۆ سێ کاتژمێر نووستووە.

کاتێک بەئاگادێتەوە، دەبینێت منداڵەکان بێهۆشن و هیچ وەڵام نادەنەوە، ئەویش جامی ئوتومبێلەکە دەشکێنێت تا وەک رووداوێک دەربکەوێت، بەڵام دواتر راستی رووداوەکە دەردەکەوێت و ئاشکرا دەبێت منداڵەکان لە ناو ئوتومبێلەکەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.  

|1468 جار خوێندراوەتەوە|