• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٥ زیاتر لە ٢٠٧ هەزار منداڵ لە ئەمریکا هاوسەرگیرییان کردووە

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٥ زیاتر لە ٢٠٧ هەزار منداڵ لە ئەمریکا هاوسەرگیرییان کردووە

بەگوێرەی ئامارێکی ڕێکخراوی (ئەنچەین ئات لاست) کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و دژ بە هاوسەرگیری بەزۆر و منداڵانە، لە ئەمریکا دیاردەی هاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی هێشتا بەربڵاوە و لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٥دا ٢٠٧ هەزار و ٤٦٨ حاڵەتی هاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی هەبووە.

بەگوێرەی داتاکان، ٨٧%ی ئەوانەی هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە کچان بوون و بە زۆری تەمەنیان ١٦ یان ١٧ ساڵ بووە. بچوکترینی منداڵەکانیش کە هاوسەرگیری کردووە، سێ کچی تەمەن ١٠ ساڵان بوون، لە ویلایەتی تێنیسی لە ساڵی ٢٠٠١دا و کوڕێکی ١١ ساڵ بووە لە هەمان ویلایەت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا.

لە ویلایەتەکانی ئالاسکا و لویزیانا و کارۆلینای باشوور، منداڵانی تەمەن ١٢ ساڵ هاوسەرگیرییان کردووە و لە ١١ ویلایەتی تریش منداڵانی ١٣ ساڵ هاوسەرگیرییان کردووە، هاوسەرگیرییەکانیش بە یاسایی کراون، سەرەڕای ئەوەی کە منداڵەکان تەمەنیان نەگەیشتووەتە تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری.

بەگوێرەی داتاکان، هەزار لەو منداڵانە تەمەنیان ١٤ ساڵ و بەرەوخوار بووە. داتای پێشتری ئەو ڕێکخراوە کە بڵاویکردبووەوە داتایەک بوو بۆ ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ کە ئاماژەی بەوە کردبوو زیاتر لە ١٦٧ هەزار منداڵ لەو ماوەیەدا هاوسەرگیرییان کردووە.

لە هەمان ماوەدا لە نیویۆرک سێ هەزار و ٨٠٠ منداڵ هاوسەرگیرییان کردووە، بە گوێرەی سەنتەری دادی تاهیری لە ڤێرجینیا چوار هەزار و ٥٠٠ منداڵ هاوسەرگیرییان کردووە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٣. لە نیو جێرسی سێ هەزار و ٥٠٠ منداڵ لەنێوان ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ٢٠١٢ هاوسەرگیرییان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ١٧٠ هەزار منداڵ لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ لەکۆی ٥٠ ویلایەت لە ٣٨ ویلایەتیان هاوسەرگیرییان کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا ڕێگە بە هاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی دەدرێت بە شێوەیەک کە مۆڵەت لە دایک و باوکی هەردوو منداڵەکە وەردەگیرێت.

|791 جار خوێندراوەتەوە|