• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-5
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • REKLAMI-180-3
  • REKLAMI-180
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلامی بەلگەکان
  • دوکان بۆ فرۆشتن
  • سەرتاسمان دەوێت
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • reklam180-1

شۆک ، باندیکی لەشفرۆشی لە هەولێر ئاشکرا بوو

شۆک ، باندیکی لەشفرۆشی لە هەولێر ئاشکرا بوو

باندێكی لەشفرۆشیی 11 كەسی لە عەینكاوە لەلایەن پۆلیسی شارۆچكەكەوە دەستگیركران، پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، دۆسیەكەیان رەوانەی دادگا كرا، لە دادگاش بڕیار دراوە پشكنینی پزیشكییان بۆ بكرێ‌.

چەندین كچی كردووەتە لەشفرۆش

ئیبتسام، سەردەستەی ئەو باندەیە كە پۆلیس دەستگیری كردوون. بە دەیان كچ و ژن لەژێر دەستی ئیبتیسامدا بوونەتە لەشفرۆش. ئەو كە تەمەنی 50 ساڵە، بەگوتەی خۆی بەهۆی خیانەتی هاوژینی بڕیاری داوە ئەو كارە بكات. 

ئیبتیسام لە بنەڕەتدا خەڵكی بەغدایە، دوای جیابوونەوەی لە هاوژینەكەی بووەتە لەشفرۆش، بەڵام بەهۆی هەڵكشانی تەمەنی خۆی، سەرۆكی باندەكەی كاری پەیداكردنی كچی هەرزەكاری پێ سپاردووە بۆ كافتریا و هۆتێل و ماڵان.

ئیبتسام لە هەولێر نیشتەجێیە. كاری پەیداكردنی ژنانە، هەرچەندە نكۆڵی لەوە دەكات كە لە چەند جارێك زیاتر ئەو كارەی كردبێت، بەڵام ماوەی شەش مانگ ئەوە پیشەی بووە. ئیبتیسام بە (رووداو)ی گوت: "سێ كوڕم هەیە، گەورەكەیان تەمەنی 16 ساڵە، لە خانووی كرێدام، رۆژانە كچ دەبەم بۆ ئەو هۆتێلانەی موشتەری داوای دەكات".

لەشفرۆشی بە كچانی هەژار و هەڵاتوو

لەبارەی ئەو كچانەی لەشفرۆشییان پێوە دەكات، ئیبتیسام دەڵێت "زۆرترینی ئەو ژنانەی لامانن، ئەوانەن كە هاوژینەكانیان خیانەتیان لێكردوون. كچەكانیش یان لەبەر هەژاری یان بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەریان هەڵهاتوون، ئێمە داڵدەیان دەدەین و كاریان پێدەكەین".

یەكێك لەو كچانەی لەژێر دەستی ئیبتسام كاری كردووە، تەمەنی 16 ساڵانە. ئەو بە گریانەوە چیرۆكی خۆی بۆ (رووداو) باسكرد: "من بەهۆی هەژاری هاتم بۆ هەولێر. باوكم كەمئەندامە، هەشت خوشك و براین. دایكم بەزۆر لە خوێندنی دەركردم، پێیگوتم بەتەنیا فریای كاركردن ناكەوم، ئەو لە بازاڕ كلینێكس و بنێشتی دەفرۆشت".

ئەو كچە باسی هاتنی بۆ هەولێر كرد و گوتی "ژنێك لە بازاڕ لەگەڵ دایكم كاری دەكرد، پێیگوتبوو كچەكەم لە كافتریایەكی هەولێر كاردەكات، شەوانە تەنیا سەما دەكەن و هیچی تر، مانگانە 600 دۆلارمان بۆ دەنێرێتەوە، ژیانمان بەتەواوی خۆش بووە".

كاتێك دایكی ئەو كچە گوێی لەو قسانە دەبێت، بە هاوڕێكەی دەڵێت كچەكەم دەنگی زۆر خۆشە و دەتوانێت گۆرانی بڵێت، بۆ كچەكەی منیش پێی بڵێن با كارێكی بۆ بدۆزێتەوە. ئەو كچە گوتی: "من حەزم لێنەبوو، دایكم بەزۆر ناردمی و گوتی سەماكردنێك بە 600 دۆلارە، دەبێت بۆ گۆرانیبێژ زیاتر بێت".

ئەو كچە درێژە بە گێڕانەوەكەی دەدات و دەڵێت: "من بەناچاری هاتم، كچی ئەو ئافرەتە بە تەلەفۆن ناونیشانی ئەو كافتریایەی پێدام، منیش بە تەكسییەك چووم بۆ كافتریاكە، لەگەڵ گەیشتنم، بینیم كچەكە ڤژ زەردێكی چاوشین بوو، زۆر جوان بوو. بردمی بۆ دەرگای پشتەوەی كافتریاكە، لەوێ خانوویەك هەبوو، چەند كچێك خەریكی ماكیاژكردن بوون، ماكیاژەكە و قژە زەردەكەی لە سەری كردەوە و چاوەكانی لابرد، كچێكی ئەسمەر و قژكورتی چاو قاوەیی دەرچوو. پێیگوتم نانی ئێمە لەم ماكیاژ و چاو و قژەدایە، قسەكەیم پێ سەیر بوو. گوتم بۆ جوانی مەرجی ئیشكردنە لەلای ئێوە، گوتی بەڵێ، تۆ یەكەم رۆژی كاركردنتە، بۆیە پارەیەكی زۆر باشت دەدرێتێ‌".

1500  دۆلار بۆ یەك شەو

كچە شانزە ساڵانەكە دەڵێت "ئەو كچە راستی گوت، لەبەرئەوەی من كچ بووم، بۆ یەكەم شەوم 500 دۆلارم وەرگرت، جگە لە هەزار دۆلار كە بۆ ئیبتیسام و خاوەن كافتریاكە بوو، تا مردن ئەو شەوەم لەبیر ناچێت و هەمیشە ئیش بۆ ئەوە دەكەم ئەو شەوەم بیربچێتەوە".

لەبارەی ئەو شەوەوە، كچە تەمەن 16 ساڵییەكە دەڵێت: "بە ئۆتۆمبێلی تایبەت نێردرام بۆ هۆتێلێكی بەناوبانگ، ژنێك منی بردە ژوورەوە، وەك بووك رازێندرابوومەوە. ڤژم درێژ بوو تەنیا بۆیەیەكی رەشیان بۆ لێدام و چاوێكی رەساسیان بۆ دانام. ژنەكە منی بۆ ژوورێك برد، لەوێ پیاوێك چاوەڕێ بوو. ژنەكە داوای هەزار دۆلاری كرد و پێیگوتن تایبەتە. من هیچ تێنەدەگەشتم، ژنەكە تەنیا ئەوەندەی پێگوتم كە دەوڵەمەندم دەكات و رۆیشت. دواتر منیان بردە ژوورێكی هۆتێلەكە، جلێكی سووری نووستن لەسەر سیسەمەكە دانرابوو، كچێك هات پێیگوتم جلەكە بپۆشە ئێستا میوانت دێت، ترسام و زۆر گریام، چونكە تێگەیشتم كارەكە چییە، بەڵام كچەكە پێیگوتم تەنیا ئەمشەوت زەحمەتە، دواتر خۆت داوا دەكەی بێیت بۆ ئەم شوێنە، بۆیە ئاقڵ بە و پارەی باش داوا بكە".

دوای ماوەیەك پیاوێك خۆی دەكات بە ژوورەكەدا، كچەكە وەسفی ئەو پیاوە دەكات و دەڵێت "بە جلوبەرگەكانیدا دیار بوو دەوڵەمەند بوو، دەمانچەی پێبوو، تەمەنی لە 40 ساڵ زیاتر دەبوو، پێیگوتم شەرم مەكە، سەت كچی وەك تۆ ئاوات بە من دەخوازن تا لەگەڵیان بخەوم، بەڵام من لێی دەترسام".

ئەو كچە پێش ئەوەی دەستگیربكرێ‌، لەگەڵ چەند كچێكی دیكە لە هوتێلێكی هەولێر دەمایەوە. ئەو دەڵێت "بە رێككەوتن لەگەڵ خاوەن هۆتێلەكە، دەبووایە شەوانە لەگەڵ دوو پیاو یان زیاتر بخەوین بە 200 دۆلار، نیوەی پارەكەش بۆ خاوەن هوتێلەكە بوو".

ئەو كچە كە دوو ساڵە بووەتە لەشفرۆش دەڵێت، تازە فێربووم و ناتوانم بەبێ پارە بژیم، هەرچەندە چەند جارێكیش ویستوومە بگەڕێمەوە بۆ بەغدا و لەوێ كار بكەم، بەڵام دایكم ناهێڵێ، تەنانەت جارێك گەڕامەوە بەزۆر ناردمیەوە، ئەو دەزانێت لەشفرۆشی دەكەم، دەڵێت با یەكێكمان ببینە قوربانی نەك هەموومان".

سێكس بەرامبەر خەوتن

لەبارەی دەستگیركردنی ئەم باندە، موقەدەم فەخرەدین نووری، بەڕێوەبەری پۆلیسی عەینكاوە بە (رووداو)ی گوت "لەئەنجامی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی تیمەكانمان باندێكی بازرگانیكردن بە ژنانمان دەستگیر كرد كە لە 11 كەس پێكهاتبوون. زانیمان كە بەناوی كاركردن لە كافتریا و هۆتێلەكان خەریكی كاری لەشفرۆشین و خاوەنی ئەو هۆتێلەشمان دەستگیركرد كە بازرگانیی بە چەند كچێكەوە دەكرد، ئەوان لەشفرۆشییان بە كچەكانەوە دەكرد، تەنیا لەپێناوی پێدانی جێگەی مانەوەیان لە هۆتێلەكە". 

|2777 جار خوێندراوەتەوە|
فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

شـــه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی #پڕۆسته‌یت ||

شـــه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی #پڕۆسته‌یت ||

چیرۆکی ئەم کچە کوردە چاوەکانت پڕ دەکات لە فرمێسک

چیرۆکی ئەم کچە کوردە چاوەکانت پڕ دەکات لە فرمێسک

کاتێک سڵاودەکەیت و تۆقە لەگەڵ کەسێک دەکەیت، ئەم ٥ خالەت لەبیر بێت

کاتێک سڵاودەکەیت و تۆقە لەگەڵ کەسێک دەکەیت، ئەم ٥ خالەت لەبیر بێت

گەر هەستت بەم ٦ گۆڕانکاریە کرد لە خۆتدا، یەکسەر بەباوکت بڵێ ژنت بۆ بهێنێت

گەر هەستت بەم ٦ گۆڕانکاریە کرد لە خۆتدا، یەکسەر بەباوکت بڵێ ژنت بۆ بهێنێت

ئایفۆنێ بە بێ باتری کاردەکات

ئایفۆنێ بە بێ باتری کاردەکات

چۆن بزانیت ھاوسەرەکەت رقی لێتە

چۆن بزانیت ھاوسەرەکەت رقی لێتە

ئەم جۆرە کچانە با ژورەکەی ماڵی باوکیان نەدەنەوە، چونکە شوو بکەن زوو دەتۆرێن

ئەم جۆرە کچانە با ژورەکەی ماڵی باوکیان نەدەنەوە، چونکە شوو بکەن زوو دەتۆرێن

غەڵەتی کچم غەڵەتی، گەر ئەم ٥ خاڵە نەزانیت و بیر لە شوکردن بکەیتەوە

غەڵەتی کچم غەڵەتی، گەر ئەم ٥ خاڵە نەزانیت و بیر لە شوکردن بکەیتەوە

لە تەمەنی ٤٠ ساڵ نزیکبویتەتەوە؟ تەواو نابێت ئەم کارە بکەیت

لە تەمەنی ٤٠ ساڵ نزیکبویتەتەوە؟ تەواو نابێت ئەم کارە بکەیت

ئامۆژگارییه‌كى هه‌واڵگریی: ڕێگا به‌ منداڵه‌كانتان بده‌ن زیاتر كات به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن

ئامۆژگارییه‌كى هه‌واڵگریی: ڕێگا به‌ منداڵه‌كانتان بده‌ن زیاتر كات به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن

بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ فه‌یسبووك نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونییه‌

بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ فه‌یسبووك نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونییه‌

بەوێنە.. خزمەتگوزارییەک بۆ یوتیوب زیاد دەکرێت

بەوێنە.. خزمەتگوزارییەک بۆ یوتیوب زیاد دەکرێت

دوایین دەرکەوتنی لۆکە زاھیر

دوایین دەرکەوتنی لۆکە زاھیر

ھەموو رۆژێ کاڵەک بخۆ

ھەموو رۆژێ کاڵەک بخۆ