• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

کچە خوێندکارێک لە سەید سادق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بەدڵ نەبووە و ئەم کارەی کردووە

کچە خوێندکارێک لە سەید سادق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بەدڵ نەبووە و ئەم کارەی کردووە
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزە لەقەزای سەیدسادق کچە خوێندکارێک بەھۆی کەمی نمرەکانیەوە لەبینایەکەوە خۆی ھەڵدەداتە خوارەوە بەمەبەستی خۆکوشتن، لە ئەنجامدا  بەسەختی بریندار دەبێیت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی شەھیدشەوکەت لە ناو قەزاکە  و وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەھۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی دەکرێت...
 
لە ئێستاشدا ئەم کچە خوێندکارە لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانیە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت،ھاوکات وەزیری پەروەدەی حکومەتی ھەرێم کە وەزیری ئەوقافیشە ئەمرۆ لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان داوای لە خوێندکارەکان کرد ئەوانەی ئەنجامەکانیان وەک پێویست نیە بێھیوا نەبن .
 
بە پێی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش خۆ کوشتن و ھەوڵدان بۆ خۆ کوشتن لە تاوانە گەورەکانە و نابێت تاک پەنا بۆ کارێکی لەو جۆرە ببات
|1365 جار خوێندراوەتەوە|