• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

بەهۆی دواکەوتنی خزمەکانیەوە زیندوو بووەوە

بەهۆی دواکەوتنی خزمەکانیەوە زیندوو بووەوە

کەسێک لەدوای 15 کاتژمێر مردن زیندوو دەبێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی برایەکی گومانی لەوە هەیە براکەی مردبێت و داوا دەکات سەرلەنوێ پشکنینی بۆ بکرێتەوە.

کوڕێک پزیشکی دەرمانسازییەو ناوی زوهدی زایدە، خەڵکی ئەردەنە، لە کاتژمێر 6-7 بەیانیدا دوای ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە پزیشکەکان پشکنینی تەواوی بۆ دەکەن و کەسوکارەکەی لە مردنی ئاگادار دەکەنەوە، بەڵام دوای 15 کاتژمێر ئەو کوڕە زیندوو دەبێتەوە.

جەستەی ئەو دەرمانسازە رەوانەی پزیشکی دادوەری دەکرێت بۆ ئەوەی تەرمەکەی لەنێو بەفرگردا هەڵبگیرێت، چونکە دایک و باوکی مەبەستیان بووە ئەو کاتە بە خاکی بسپێرن کە کەسە نزیکەکانی لە دەرەوەی وڵاتەوە بگەڕێنەوە بۆ ئەردەن و بۆ دواجار چاویان بە جەستە ساردوسڕەکەی بکەوێت.

ئەوکاتەی کەسە نزیکەکانی دەگەڕێنەوە، یەکێک لە براکانی بۆ دواجار دەیەوێت ماڵئاوایی لە جەستەی برا مردووەکەی بکات، کاتێک لەنێو بەفرگرەکەدا دەیبینێت گومانی لادروست دەبێت براکەی مردبێت هەربۆیە فشار دەخاتە سەر پزیشکەکان کە جارێکی تر پشکنینی بۆ ئەنجام بدەنەوە، جارێکی تر پزیشکەکان دەیخەنەوە ژێر رەحمەتی کارەبا لێدان و لێدانەکانی دڵی دەکەونە کار، ئەوەش شۆکێک بۆ ئەو کەسانەی ئامادەی ئەو حاڵەتە بوون دروستدەکات.

دوای 15 کاتژمێر لە هەواڵی مردنی ئەو کوڕە ژیانی بۆ دەگەڕێتەوەو مێشکی دەکەوێتەوە کار و لەئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەردەن لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

لە بەشێکی تری ئەو چیرۆکە راستەقینەدا شتێکی تر روویداوە "کەسێک رادەسپێرن پێداویستی پرسەکە لە گۆشت و خواردن و هەموو کەرەستەکانی تر بکڕێت، بەڵام دوای ئەوەی دەبینن کوڕەکە ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە دەستبەجێ داوای لێدەکەن هیچ کەلوپەلێک نەکڕێت، چونکە کوڕەکەیان زیندوو بووەتەوە، بەڵام رایدەگەیەنێت بەبڕی 850 دیناری ئەردەنی گۆشتی بۆ پرسەکە کڕیوە".

ئێستا زوهدی لە نەخۆشخانەی بەشیرە لە ئەردەن بەرلەوەی کفن و دفن بکرێت و ئەسپەردە بەخاک بکرێت ژیانی بۆ گەڕایەوە.

|885 جار خوێندراوەتەوە|