• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

به‌ڤیدیۆ.. ژنه‌ بێژه‌رێكى ئێرانى به‌هۆى خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كانه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ى دوور خرایه‌وه‌

به‌ڤیدیۆ.. ژنه‌ بێژه‌رێكى ئێرانى به‌هۆى خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كانه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ى دوور خرایه‌وه‌

ته‌له‌فزیۆنى فه‌رميى ئێرانى، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 26/ 7/ 2017)، ژنه‌ بێژه‌رێكى كه‌ناڵه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به‌ بێ سه‌رپۆش و خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كان، كه‌ له‌ گه‌شتێكیدا بووه‌ بۆ وڵاتى سوویسرا، له‌ كاره‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌.

میدیا فه‌رمییه‌كانى ئێران ڕایان گه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران، ئه‌مڕۆ بڕیارى دا به‌دوورخستنه‌وه‌ى (ئازاده‌ نامدارى).

هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بێژه‌ره‌كه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتى سوویسرا، له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كان ده‌خواته‌وه‌ و سه‌رپۆشى به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ ساڵى 1979ه‌وه‌، دواى ڕووخانى ڕژێمى شا و هاتن سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامییه‌كان، خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كانى قه‌ده‌غه‌ كرد و سه‌رپۆشكردنیشی به‌سه‌ر ئافره‌تاندا، سه‌پاند.

له‌ به‌رامبه‌ردا، بێژه‌ره‌كه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (ئه‌نیستاگرام) نووسی: "سووپاس بۆ خوا من پابه‌ندم به‌ ئاینی ئیسلام و سه‌رپۆشكردنه‌وه‌".

ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌و دانیشتنه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى و كه‌سوكارى خۆی بووه‌، بۆیه‌ پێویستى به‌ سه‌رپۆشكردن نه‌بووه‌، له‌و كاته‌شدا سه‌رپۆشه‌كه‌ى به‌سه‌ره‌وه‌ كه‌وتووه‌ و كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ى تۆمار كردووه‌. به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ى خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كان بدات

 

 

|974 جار خوێندراوەتەوە|