• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • بۆ فرۆشتن ئەم دووکانە
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلامی بەلگەکان
  • دوکان بۆ فرۆشتن
  • reklami amozhgari 2-6-2017

ھەموو رۆژێ کاڵەک بخۆ

ھەموو رۆژێ کاڵەک بخۆ

بۆ ئەوەی لە وەرزی خۆیدا، خۆت بێبەش نەکەیت لە بەسوودترین میوەی ئەو وەرزە، لێرەدا سوودەکانی کاڵەکت بۆ روون دەکەینەوە بە سوودوەرگرتن لە چەند ماڵپەڕێکی باوەڕپێکراوی زانستیی تایبەت بە تەندروستیی خۆراک:
 
کۆئەندامی ھەناسەت بەھێز دەکات
تازەترین توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە ئەو میوانەی ڤیتامین (A)یان تێدایە، وەکوو کاڵەک، سوودی بۆ سییەکان و بەشەکانی تری کۆئەندامی ھەناسە ھەیە، بە تایبەتی بۆ کەسانی جگەرەکێش و نێرگەلەکێشەکان، جا ئەگەر سیستەمی خواردنت ئەو میوانەی تێدا ێت کە ڤیتامی (A)یان تێدایە، ئەوا ڕێژەی تووشبوونت بە نەخۆشیی سییەکان کەمتر دەبێت.

ڕێگری لە نەخۆشیی دڵ و موولوولەکانی خوێن
کاڵەک دەوڵەمەندە بە شلەیەک کە بە (ئەدینۆسین) ناو دەبرێت، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان ھەیە، ئاوێتەی (ئەدینۆسین)یان بۆ بەکار دێنن، چونکە رێگری لە جەڵتەی دڵ دەکات، ھەروەھا ترشی (فلۆریک) لە کاڵەک و شووتیدا ھەیە، ئەم ترشەش ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.

سترێس و ماندووبوونت کەم دەکات
کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی بۆ حاڵەتی سترێس بەسوودە، ھەروەھا کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی (پۆتاسیۆم)، کە لێدانی دڵ دەخاتە سەر باری ئاسایی و ڕێژەی چوونی ئۆکسجین بۆ مێشک باشتر دەکات.

بەھێزکردنی تەندروستیی گشتی
کاڵەک لە زۆر ڤیتامین و ماددەی ئەندامی پێکھاتووە، لەو ماددانە (ڤیتامین C،B1،B2،B3،B4،B5،B6،B9،E،K) و ھەروەھا (کالسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم و فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و زینگ)یشی تیایە، لە ھەندێک ماددەی تریش پێکھاتووە، وەکوو (پڕۆتین و چەوری و ئاو و کاربۆھایدرات و ڕیشاڵی خۆراکی و شەکر) پێکھاتووە، بۆیە بەرگریی لەش بەھیز دەکات.

لە زۆربەی شێرپەنجەکان دەتپارێزێت
بە بوونی ئاوێتەی (فلافۆنۆید) لەناو کاڵەکدا، ئەوا دژ بە ئۆکسیدەکانی (بیتا کارۆتین، لۆتین، زیازاینسین، کریپتۆزایتین)ە و ئەو جۆرە شێرپەنجانەی کە دەتپارێزێت لێی، (قۆڵون و پڕۆستات و سییەکان و پەنکریاس و مەمک و ڕەحم)ە.

لە نەخۆشیی شەکرە دەتپارێزێت
یەک کاڵەک، نیوەی ڤیتامین و پڕۆتین و ئاسن، کە جەستەت کاری پێیە، بەرھەم دێنێت و ڕێژەی کالۆری کەم دەکات، زۆربەی ئەو ماددانەی کە جەستەمان کاری پێیە، کاڵەک بەرھەمی دێنێت، بۆیە پسپۆڕان دەڵێن کاڵەک بۆ نەخۆشیی شەکرە باشە.

|273 جار خوێندراوەتەوە|