• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ فه‌یسبووك نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونییه‌

بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ فه‌یسبووك نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونییه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی هۆشدارى ده‌دات، كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ڕه‌نگه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ ناڵاندن به‌ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه‌.

 

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رانى زانكۆى هارفارد و فێرمۆنت، ئه‌نجامیان داوه‌، پشتى به‌ستووه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌رى، كه‌ ده‌توانێت حاڵه‌ته‌كانى خه‌مۆكیی به‌پێی وێنه‌كانى به‌كارهێنه‌ران و كۆمێنته‌كان، دیارى بكات.

 

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ى كه‌ گۆڤارى EPJ Data Science بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كۆمیوته‌ره‌كه‌ ده‌ستنیشانى خه‌مۆكى له‌ 70% حاڵه‌ته‌كان كرد. له‌كاتێكدا ته‌نها 40%یان له‌ لایه‌ن پزیشكان و كه‌سوكاریانه‌وه‌ ده‌ستنیشان كرابوون.

 

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، وێنه‌ى تووشبووان زۆر جار به‌ره‌و ڕه‌نگه‌ تاریكه‌كان ده‌چێت، هه‌روه‌ك كۆمێنتێكى زیاتر له‌وانى تر وه‌رده‌گرن.

 

توێژه‌ران، 43 هه‌زار و 950 وێنه‌یان به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ شیكرده‌وه‌ و پشتیان به‌ست به‌ 166 كه‌س، ده‌ركه‌وت 71 كه‌سیان پێشتر تووشى خه‌مۆكى بوون.

 

هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ توانى زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ بناسێته‌وه‌ كه‌ خه‌مۆكییان هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توێژه‌ران پێانوایه‌، ده‌بێت په‌ره‌ى زیاتر به‌ به‌رنامه‌كه‌ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ ئامرازێكى هاریكار بۆ پزیشكان.

|365 جار خوێندراوەتەوە|