• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

ئامۆژگارییه‌كى هه‌واڵگریی: ڕێگا به‌ منداڵه‌كانتان بده‌ن زیاتر كات به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن

ئامۆژگارییه‌كى هه‌واڵگریی: ڕێگا به‌ منداڵه‌كانتان بده‌ن زیاتر كات به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن

سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى به‌ریتانیا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ دایكان و باوكان ڕێگه‌ به‌منداڵه‌كانیان بده‌ن ماوه‌ى زیاتر به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌زایی ئه‌لیكترۆنى پێویست به‌ده‌ست بهێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئامۆژگارییه‌ باوه‌كانه‌.

 

ڕۆبێرت هانیگان، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ حكوومییه‌كانى به‌ریتانیا، كه‌ ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگرى و ئاسایشیی به‌ریتانییه‌، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌، دانیشتن به‌رامبه‌ر شاشه‌ى كۆمپیوته‌ر یان به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت، كات كوشتن بێت.

 

له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (ته‌لیگراف)ى ڕۆژانه‌، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 8/ 8/ 2017) هانیگان، گوتى: "ئێمه‌ پێویستیمان به‌ گه‌نجانه‌ جیهانى ئه‌لیكترۆنى بپشكنن".

 

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ پێشووه‌ى هه‌واڵگرى، كه‌ ساڵى پار ده‌ستى له‌كاره‌كه‌ى كێشایه‌وه‌، گوتیشی: " به‌ریتانیا پێویستییه‌كى زۆرى به‌ زانا و ئه‌ندازیارانى كۆمپیوته‌ر هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ش بتگه‌یه‌نێت به‌و ئامانجه‌، ڕێگه‌دانه‌ به‌ منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بن بۆ ئه‌وه‌ى فێرببن.

 

هه‌روه‌ها له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ى ناتوانن منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دوور بخه‌نه‌وه‌، گوتی: "بێزار مه‌بن، ڕه‌نگه‌ ئه‌و په‌روه‌رده‌ كه‌ پێتانوایه‌ خراپه‌، هاریكارییان بكات و وڵاته‌كه‌ش ڕزگار بكات".

|838 جار خوێندراوەتەوە|