• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • ریکلامی ٥٧٠
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانێک بۆ فرۆشتن
  • SHOP FOR SALE
  • وەستای کەباب
  • reklami amozhgari 2-6-2017

ئەپڵ کێشەی تێکەوتووە

ئەپڵ کێشەی تێکەوتووە

لە پاش بڵاوبوونەوەی ناڕەزایی بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی ڤێرژنی 9ی ئای ئۆ ئێس لەبارەی هەبوونی گرفتێک لە بەکارهێنانی ئامێرەکانیاندا، کۆمپانیای ئەپڵ گرفتەکە پشتڕاستدەکاتەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنیشی دەدات.

بەکارهێنەرانی ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس 9 و ڤێرژنەکانی دواتر گلەیی ئەوە دەکەن کە زۆر جار لەکاتی گەڕان بۆ لینکێک لە بەشی گەڕانی براوسەری سەفاری و براوسەرەکانی تردا، براوسەرەکانیان دەوەستێت و یاخود مۆبایلەکانیان دادەخرێتەوە.

لەم بارەیەوە و لە لێدوانێکی بەرپرسانی کۆمپانیای ئەپڵدا بۆ پێگەی تەکنەلۆجی 9to5Mac، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ئەوان لەو کێشەیە ئاگادارن و بەڵێنی بە بەکارهێنەرانی ئەپڵیش دا کە لە داهاتوویەکی نزیک و لە ئەپدەیتێکی نوێدا چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن.

بەو پێیەش، هەرچەندە ئای ئۆ ئێسی 9.3 لە هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیەنرا، ڕەنگە ئەپدەیتی داهاتووی ئەم سۆفتوێرە زووتر لەکاتی چاوەڕوانکراوی خۆی لەلایەن ئەپڵەوە ڕابگەیەنرێت.

لەگەڵ ئەوەی ئەپڵ هۆکاری گرفتەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گەشەپێدەرانی ئای تی پێیانوایە کە گرفتەکە پەیوەندیدارە بە لینکە جیهانیەکانەوە کە ئەپڵ بۆ یەکەمجار لە ئای ئۆ ئێسی 9 دا خستیەڕوو.

|2897 جار خوێندراوەتەوە|