• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

ئایفۆنێ بە بێ باتری کاردەکات

ئایفۆنێ بە بێ باتری کاردەکات

چەند توێژەرێکى ئەمریکى پلانى دروستکردنى موبایلێکى زیرەکیان ئاشکرا کردووە کە لە داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەکانەوە بە بێ پاترى و  لەڕێگەى تەکنەلۆژیایەکی تایبەتەوە کاردەکات و ڕاشیانگەیاندووە،  دەیانەوێت لە داهاتوودا ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ ئامێرەکانى تریش بەکاربهێنن.

موبایلەکە لە لایەن کۆمەڵێک توێژەرەوە لە زانکۆی واشنتن لە شاری سیاتڵی ئەمریکا دروستکراوە و لە رێگەى تەکنەلۆژیایەکەوە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی وزەی خودکار لە  شەپۆلە  بێسیمییەکان و ڕادیۆکان و شەپۆلی (ئاڕ ئێف)  و لەرەلەرى ئەو شەپۆلانە دەکاتە وزەى کارکردنى.

فامسی تاڵا کە یەکێکە لە ئەندامانى تیمەکە ڕایگەیاندووە، شەپۆلەکانى  ئاڕ ئێف زۆرن لە هەموو شوێنێکى دەوروبەرمان هەن و لەوانە وێستگەکانى ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ئای ئێم و بورجەکانى موبایل کە سەرجەمیان ئەو شەپۆلانە بڵاو دەکەنەوە و موبایلەکە دەتوانێـت کۆیانکاتەوە و بیانکەتە وزە.

باس لەوەشکراوە و نمونەى یەکەمى موبایلەکە زۆر پێشکەوتوو دەبێـت و بەکارهێنەر لە سەرەتادا دەبێـت لە ڕێگەی بیستەرەوە بە کاریبهێنێت و شاشەکەى بە وزەیەکى زۆر کەم کاردەکات و کامێراکەى بە هەمان شێوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە پلانى داهاتوو ترى زاناکان دروستکردنى موبایلێکە کە تواناى وەرگرتنى وزەى لە خۆر هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا تەکنەلۆژیاى دروستکردنى موبایلە زیرەکەکان پێشکەوتنى دیارى بە خۆیەوە بینیوە و شوێنى زۆربەى ئامێرەکانى ترى گرتووەتەوە

|663 جار خوێندراوەتەوە|