• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

نزیکەی مانگێک بەر لەئێستا، یادی چل و چوار ساڵەی مردنی یەکێک لە ئایکۆنەکانی جیهانی سینەما و کارێزما و فەیلەسوفی هونەرە جەنگیەکان (بڕوس لــی)بوو، ئەو کەسەی شۆڕشێکی مەزنی لە جیهانی سینەما و هونەری جەنگی بەرپاکرد، سەرەڕایی ئەوەی تەمەنی 32 ساڵی تەواو نەکردبوو. دەمێکە لە هەوڵدام ووتارێک لەسەر ئەم پاڵەوانە لەسەر ئەم فەیلەسوفە لەسەر ئەم ئەکتەر خۆشەویستە بنوسم وەک وەفایەک بۆ دەستکەوتەکانی، من وەکو مامۆستا بە فەلسەفە و فیلمەکانی سەرسام بووم.

بڕوس لــی هەوڵیدا هونەرە جەنگیەکان لە قاڵبە کلاسیکیەیی داببڕێت و مۆرکێکی جیهانی پێببەخشێت، ئەویش بەداهێنانی هونەرێکی جەنگی تێکەڵ لە گشت هونەرە جەنگیەکان بەناوی (جێت کۆن دوو) ، ئەوە تەنها وەرزشێک جەنگی نیە بەڵکو وەرزشێکی ڕوحیشە کە پشت بە سانایی و دەرپەراندنی هێزی بنەڕەتی مرۆڤ دەبەستێت، هەروەک (لی) دەیگوت ئەمە شکێنەری گشت شێواز و ڕێسا جەنگیە کلاسیکیە ئاڵۆزەکانە کە ئەو هێزە بنەڕەتیەیی سروشت پێبەخشیوین وابەستە دەکات.

لی دەیگوت : ( شێوازم شێواز نیە , شێوازه‌كان خەڵکیان پەرتەوازە کردووە، ئەوەی گەمەیەکی داهێناوە بە بیرۆکەیەک دەستی پێکردووە، بەڵام خەڵک یاسایان بۆ داناوە و کردوویانە بەشتێکی پیرۆز. کاتێک تۆ شێواز یا هونه‌ری یابانی بەکاردێنیت ئەوا تۆ تەعبیر لە هونه‌ری یابانی دەکەیت و تەعبیر لە خۆت ناکەیت، ئەبێت لەخۆت بپرسی ئایا من بەراستی تەعبیر لەخۆم دەکەم بەم هونه‌ره‌؟)

( کۆنگ فوو هونەرێکە وەکو باقی هونەرەکانی دیکە ناسینی خوودە، مشتەکۆڵە یان لەق بۆ زاڵبوون نیە بەسەر بەرامبەرەکەتدا! بەڵکو زاڵبوونە بەسەر ئەو ترسەی لەناختایە، بەم چەمکە دەتوانی لە هونەرەکەتدا بە ڕوونی تەعبیر لە خۆت بکەیت). ئەمە وانەیەکی قوڵە کە بڕوسلی فێرمان دەکات لەبارەی تەعبیرکردن لە خود، و بەرهەڵستیکردنی ئەو ڕێسایانەی وابەستەمان دەکات سنورێک بۆ داهێنانەکانمان دادەنێت. لەبەرئەوەی چەمکی مرۆڤ لەلای بڕوس لــی ئەوەیە : ( مرۆڤ، ئەو داهێنەرەیە کە نەفرەت لە گشت سیستەم و شێوازه‌كان دەکات و ڕەتیدەکاتەوە).

بۆیە دەیگوت ( ئاو سوکترین ماددیە لە ژیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەهێزە، و دەتوانێت هەموو ماددیەکی ڕەق ببڕێت، مێشکت خاڵی بکەیەوە بێ شێوە دەبێت، بێ شێوە وەکو ئاو. وەک ئاوبە هاوڕێکەم ). جەنگ لەلای بڕوس لــی دوو ئاستە یەکەمیان پشت بەسانایی و چووستی دەبەستێت بۆ کۆتایی هێنان بە دژەکەت بەهەر ڕێگایەک بێت، دوەمیان کە گرنگترە پشتی تەکنیکەکانە ئەویش فەلسەفەی ڕوح و تەعبیرکردنە لە خود بە دەرپەڕاندنی هێزی هەڵقوڵای سروشت لە جەستەماندا، ئەم هێزەش چەندان سیفاتی بۆ زیادکراوە کە لە ئەزموون و شارەزایی باوانمانەوە وەرگیراوە.

بۆنمونە کاتێک بەرەوڕووت دەهاوێژم، بەشێوەیەکی ڕەمەکی بەرپەرچم دەدەیەوە، یان کاتێک هەست بەترس دەکەیت هەستەکانت دەکەونە ئەوپەڕی ئاماددە باشییوە و چاو و بیستنت بەهێز دەبن و بەرچە کردارت دەبێت وەکو ئەوەی شارەزاییەکەی لەپێشینەت هەبێت ئیتر یان رادەکەیت یان خۆت ئاممادە ئەکەی یان هێرش دەکەیتە سەر ترسەکەت، ئەمەش مەبەستی بڕوسلی بوو لە هێزی سروشتی مرۆڤ کە پێویستە بە ڕاهێنان پێکردن ئاماددەی بکەیت. بەڵام، یاساکان ئەم هێزە خۆ ڕسکەی سروشتیان پوکانۆتەوە. چونکە مرۆڤ بەم هێزە تەعبیر لە خۆی دەکات و زاڵ دەبێت بەسەر ترسەکانیدا.

ئەم فەلسەفەیەشی بەڕوونی لە فیلمەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە و ڕووبەڕووبونەوەکانی خاڵی بوونە لە فیڵی سینەمایی و زیادەڕۆیی کردن هەروەک دەشڵێت ( من هەنێک جووڵەی خەیاڵی دەکەم کە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشیان هەیە بەڵام هیچ بنەمایەکی نیە لە ئەرزی واقیعدا ئەویش چەمکی جەنگە تا ڕاستگۆ بم لەگەڵ خۆم ، چونکە ئەرزی واقیع دیدگایی خۆی هەیە ) بەڵکو بگرە ڕووبەڕووبونەوەی ڕەمەکیانە نزیکترە لە واقیعەوە وەک لەوەوی لەبەرچاوی کامێرا بیکات. بڕوس لــی خۆی فیلمەکانی دەنوسی و دەری دەهێنا ئەمانەش وایکرد بڕوس لــی ببێتە پاشای سینەما و هونەری جەنگی. هێستا زۆرماوە بوترێت لەسەر ئەم ئەفسانەیە.

#پرسیار :
فیلمەکانی بڕوس لــی بینیەوە ؟ چی لێوە فێربووی ؟
بە چە وتەیەکی بڕوسلی سەرسامی ؟

|495 جار خوێندراوەتەوە|