• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

ڤیدیۆ.. پێویستە شێوەی مرۆڤ چۆنبێت تا بەرگەی ڕووداوی هاتوچۆ بگرێت؟

ڤیدیۆ.. پێویستە شێوەی مرۆڤ چۆنبێت تا بەرگەی ڕووداوی هاتوچۆ بگرێت؟

لیژنەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوستوڕالیا پەیکەرێکی نمایشکرد کە ئاماژەیە بە شێوەی مرۆڤ ئەگەر لەشی بەردەوامبووایە لە گەشەکرد تا ئەو ڕادەیەی توانای پاراستنی لە ڕووداوی هاتوچۆ دەبوو.

پەیکەرەکە ناونراوە "گراهام"  ، وەکو دەردەکەوێت ملی نیە تا ملی بشکێت هەروەها دەموچاوی پانە و ئەوەش پارێزگاری لە لوت و گوێی دەکات، پێستیشی ئەستوورترە و ئەژنۆکانی بە هەموو ئاڕاستەیەکدا دەنوشتێنەوە.

پەیکەرەکە لە مادەی سلیکۆن و فایبەرگلاس و مووی مرۆڤ دروستکراوە.

لیژنەکە بە مەبەستی هۆشداریدان لە مەترسی ڕووداوەکانی هاتووچۆ پەیکەرەکەیان دروستکردووە،لیژنەکە گراهامی بە" زانستی لاوازی مرۆڤ "ناوبردووە کە هاوشێوەی مرۆڤی ئاسایی مەترسی برینداربوونی لەسەرنیە.

جۆو کالافیۆر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەکە ڕایگەیاند " ئەگەر مرۆڤ بە هەموو خێراییەکیەوە خۆی بە دیوارێکدا بکێشێت نامرێت بەڵام ڕووداوەکانی هاتووچۆ  بەهێزێکی زیاترو لە خێراییەکی زۆر زیاتردا ڕوودەدەن "

وتیشی " ئوتومبیل بەخێراییەکی زیاتر لە مرۆڤ گۆڕانکاریان بەسەرداهاتووە و گراهام تێماندەگەیەنێت ،پێویستە گۆڕانکاری لە سیستەمی ڕێگاوباندابکەین لە پێناو پاراستنی خۆماندا".

پەیکەرەکە لەلایەن پاتریشیا پیچینینی پەیکەرسازەوە دروستکراوە ، کریستین کێنفیڵد پزیشکی نۆژدار لە نەخۆشخانەی مێلبۆردن و دەیڤد لۆگان لێکۆڵەرەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە لە دروستکردنی پەیکەرەکەدا هاوکاریانکردووە.

 

 

|430 جار خوێندراوەتەوە|