• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam 180-4
  • سەرتاش بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • ئای ستار

نرخى موبایلی ئایفۆن ٨ ئاشکراکرا

نرخى موبایلی ئایفۆن ٨ ئاشکراکرا

بە پێی چەند زانیارییەکى دەستکەوتوو، نرخى موبایلی ئایفۆنى ٨ کە بڕیارە مانگى ئەیلول بخرێتە بازاڕەوە بریتییە لە ٩٩٩ دۆلار.

 

ماڵپەڕى سکاى نیوز لەچەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، موبایلی ئایفۆن ٨  کە بە فراوانی ٦٤ گێگابایت دروستدەکرێـت و نرخەکەی ٩٩٩ دۆلارە و  ئەو موبایلانەش کە لە ٦٤ زیاترن نرخەکەیان بڕى ١٠٠ زیاتر دەبێـت.

وا بڕیارە ڕۆژى ١٢ ئەیلول کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندیەکانی موبایلە نوێکەى ئاشکرا بکات و دواى ٢٢ی مانگیش بیخاتە بازاڕەوە.

ئایفۆنى ٨ بە سیستەمی شەحنکردنى بێسیم کاردەکات و تەنها لەڕێگەى وایفایەوە دەتوانرێت شەحنبکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە وا بریارە هاوکات لەگەڵ ئایفۆن ٨دا  هەر یەک لە مۆدیلەکانى ئایفۆن ٧ ئێس و ٧ پڵەس ئێس و تەلەفزیۆنى جۆرى  ٤ کەی  لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بخرێنەوە بازاڕەوە.

|1623 جار خوێندراوەتەوە|