• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

SE له‌ئایفۆنی 5 به‌واتای چی دێت؟

SE له‌ئایفۆنی 5 به‌واتای چی دێت؟

كۆمپانیای ئه‌پڵ زۆر چاوه‌ڕوانی نه‌كردو هه‌رزوو واتای پاشگری SE له‌ئایفۆنی پێنجدا ئاشكراكرد، ئه‌گه‌ر سه‌یری واتاكه‌ی بكه‌ین، ئه‌وه‌ دڵنیا ده‌بین كه‌ واتاكه‌ی زۆر گونجاوه‌ بۆ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ.

كاتێك ئایفۆن مۆبایلی 6S ی ده‌ركرد، زۆر له‌مۆبایلی 6 ده‌چوو، به‌ڵام ناهه‌قییه‌ گه‌ر بڵێین جیاوازی ئه‌م دوو مۆبایله‌ ته‌نها پاشگری پیتی ئێسه‌.

ئه‌مڕۆ مۆبایلێكی تر له‌بازاڕه‌كاندا به‌دیده‌كه‌ین به‌ناوی I PHONE 5 SE كه‌ وه‌ك ئایفۆن 6S چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاكێشی تێدایه‌.

ده‌رباره‌ی واتای SE له‌م مۆبایله‌دا فیل شیلر سه‌رۆكی به‌شی به‌بازاڕكردنی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت: ئه‌م دوو پیته‌ كورتكراوه‌ی (Special Edition) كه‌ به‌كوردی به‌واتای ده‌ركردنی تایبه‌ت دێت، چونكه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ له‌خۆده‌گرێت، هاوكات مۆبایله‌كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌ كۆن و نوێیه‌كانه‌، كۆنه‌ چونكه‌ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4 ئینجه‌، نوێیه‌ چونكه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوشێوه‌ی مۆبایله‌ نوێیه‌كانه‌.

له‌پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ندین پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌م پیته‌ كراوه‌، هه‌ندێك پێیان وابوو كه‌ به‌واتای Super Encrypted دێت ئاماژه‌یه‌ك به‌كێشه‌ی نێوان ئه‌پڵ و  FBI.

جێی باسه‌، پێشتر كۆمپانیاكه‌ واتای ئێسی رووننه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر به‌ دوو ساڵ جارێك وه‌ك پاشگر بۆ مۆبایله‌ نوێیه‌كانی زیادی ده‌كات.

|6860 جار خوێندراوەتەوە|