• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

جیهان هاشم هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکات

جیهان هاشم هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکات

ەمڕۆ جیهان هاشم بە فەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هۆکاری جیابوونەوەی لە دەستگیرانەکەی سیراج ئاشکرا کرد.

هەفتەی ڕابردوو کچە کوردی ناسراوی بواری جوانکاری جیهان هاشم لە دەستگیرانەکەی سیراج کە گەنجێکی عەرەبە جیابووەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی هۆکاری جیابوونەوەکەی ئاشکرا بکات.

بەڵام ئەمڕۆ پاش ئەوەی لەلایەن سیراجەوە هێرشی دەکرێتە سەر و لێی دەدرێت، هۆکاری جیابوونەوەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هەموو راستیەکان ئاشكرا دەکەم، چونکە زۆر خۆراگر بووم".
 
جیهان لە قسەکانیدا ئاماژە بەوەدەدات کە دەستگیرانەکەی سیراج لەبەر پارە ئەوی ویستووە، بەردەوامیش لێیداوە، لە ئێستاشدا دوای جیابوونەوە بڕیاڕبووە یەکتری ببینینن بەمەبەستی جێبەجێکردنی کارەکانی جیابوونەوەیان، بەڵام دووبارە لێیداوە، هەربۆیە سکاڵا تۆماردەکات.

جیهان هاشم لەدایکبووی ساڵی 1989 خەڵکی خانەقینە، ماوەیەک نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیا بوو بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە کوردستان و لە هەولێر دەژی.

ناوبراو شارەزای بواری جوانکاری خانمانە و کاری مۆدێل دەکات، بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە و خاوەنی هەوادارێکی زۆری عەرەب و کوردە.

 

|2152 جار خوێندراوەتەوە|