• krd travel
  • reklam 570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

پێدانی ڤیزای ئەمریکا گۆرانکاری بەسەردێت

پێدانی ڤیزای ئەمریکا گۆرانکاری بەسەردێت
ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ گۆرانكاری له‌ پێدانی ڤیزای تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌كانی ئاڵوگۆری رۆشنبیری و ڤیزای پرۆگرامی كاری ئه‌مریكادا بكات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پێدانی ڤیزا كه‌م كرێته‌وه‌.
 
  رۆژنامه‌ی “وال ستریت”ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ پرۆگرامی جی 1 ی تایبه‌ت به‌ ڤیزای ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری بكات و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێدانی ئه‌و ڤیزایه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ساڵانه‌ پرۆگرامی جی 1 ھه‌لی كار بۆ 300 ھه‌زار گه‌شتیاری بیانی ده‌ره‌خسێنێت كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ ئه‌مریكا ده‌مێننه‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ ھیچ لێدوانێك له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی “ۆڵ ستریت جورناڵ” ه‌وه‌ بدات.
جێگای باسه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆك ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چه‌ندین بڕیاری ده‌ركرد كه‌ یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ راگرتنی ڤیزای ئه‌مریكا بوو بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی و رێگا گرتن له‌ هاتنی كۆچه‌رن له‌ مه‌كسیكه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.
|1288 جار خوێندراوەتەوە|