• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

بەڤیدیۆ: چۆنیەتی چاندنی منداڵی بلوری

بەڤیدیۆ: چۆنیەتی چاندنی منداڵی بلوری

منداڵی بلوری واتە چاندنی منداڵ لە دەرەوەی جەستەی دایک و باوک بە سپێرمی باوکەکە و هێلەکەی دایکەکە لەژێر چاودێرییەکی وردی پزیشکییدا.

لەبەرنامەی بەیانیت باش کوردستانی NRT دا پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون تیشک دەخاتە سەر چۆنەیتی چاندنی منداڵی بلوری.

د. ئامانج لەم بەرنامەیەدا ئاماژە بەوە دەکات کە دروستکردنی منداڵی بلوری بۆ ئێمە تازەیە، بەڵام لە دەرەوەی وڵات لە دوای ساڵی ١٩٧٠ ەوە هەیە، لای ئێمە نزیکەی ١٠ ساڵێکە هەیە، پیشتر ئەو کەسانەمان دەناردە دەرەوەی وڵات، پارەیەکی زۆر و کاتێکی زۆریان لەدەست دەچوو، بەڵام دواتر توانیمان ئەو ئامێرانە بهێنینە کوردستان و خۆمان ئەو کارە ئەنجام بدەین.

ئەم پسپۆڕە لەبارەی ئەم چاندنەوە دەڵێت " منداڵی بلوری بۆ ئەو کەسانەیە کە درەنگ منداڵیان دەبێت بە بێ هیچ هۆیەک، یان ئەو هۆیەی پیاوەکە ناتوانێت بە سروشتی منداڵی ببێت یان ژنەکە بەهۆی گیرانی بۆری یان هەر کێشەیەکی ترەوە منداڵی نابێت، ئێمە ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنین، ئەم ڕێگایە وەک ئەنجامدان ئاسانە، بەڵام لە ڕووی ماددیەوە گرانە، چونکە زۆر جار ١٥ بۆ ٢٠ ڕۆژی هاتووچۆی ژن و پیاوەکەی دەوێت، ئەم ڕێگایە وەک لایەنە تەندروستییەکەی لە ژێر چاودێرییەکی ورددا دەبێت"

دکتۆر ئامانج ڕەحیم زەنگەنە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لەم بەرنامەیەدا چۆنیەتی چاندنی منداڵی بلوری دەخاتە ڕوو، دەتوانن لە ڕێگای ڤیدیۆی بەرنامەکەوە تەواوی قۆناغەکانی ئەم چاندنە ببینن.

 

|1356 جار خوێندراوەتەوە|