• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

دەشە بۆ لە کەناڵی گەلی کوردستان دەرناکەوێت؟

دەشە بۆ لە کەناڵی گەلی کوردستان دەرناکەوێت؟
دەشە کەریم" لەڕوونکردنەوەیەکی، نوسوویەتی" من دەشە کەریم لە بەرواری ١/٧/٢٠١٦ بەڵێننامەیەکم لەگەڵ کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان  واژۆ کرد کە بەڵێننامەکە بۆ (٣)مانگە ئەبێت دوای (٣)مانگ تازەبکرێتەوەبەڵام،ھەتا (٩)مانگ  دوای ئەوەش من لە کەناڵی ناوبراو بووم بەڵێننامەم نەبوە
لەسەرەتادا کە بەڵێن نامەم ھەبوو لە یەکێک لە خاڵەکان  ئەوە بوو بۆم نییە لە کەناڵێکی ترەوە دەربکەوم بەڵام نەک وەک میوان بەڵکو وەک پێشکەشکار ئەوەش شتێکی ئاساییە ھەموو کەناڵێک ئەو مەرجەی ھەیە.
لەماوەی ڕابردوو لە کەناڵی (کوردماکس شۆو) بوومە میوان لە بەرنامەی(  چێژبڕکێ)
بەبیانووی ئەوەەی بەشداریی ئەو پرۆگرامەم کردووە وەک میوان  لەو کەناڵە دەرکەوتووم بەڕێوەبەری کەناڵی گەلی کوردستان (بورھانی حاجی عەلی)ھەرھەمان ڕۆژی بەشداریکردنم بڕیاری ئەوەیدا کە کۆتا پرۆگرامم  بێت لەو کەناڵەو چیتر بۆم نەبێت دەربکەوم لەو کەناڵە
لێرەدا ئەمەوێت چەند شتێک  باس بکەم.
١-کەناڵی کوردماکس  شۆو کەناڵێکی تەرفیھیە پەیوەندیی بە سیاسەتەوە نییە.
٢-بەرنامەی (چێژبرکێ )بەرنامەیەکە  پێشبڕکێیەو کەیف بەخشە.
٣-لە کەناڵێکی ترەوە میوان بووە دەرکەوتنەکەم نەک لێدوانی سیاسی بدەم.
٤-لە ئێستایا باوی  شەڕە پەڕۆو شەڕی براکوژی و شارچێتی نەماوە  نموونەی قسەکەم بەڕێزکاک (قوباد تاڵەبانی)یە کە سەردانی کەناڵی (نێت تی ڤی) کرد لە شاری ھەولێر ڤیدیۆو ڕەسمی لە ناو تەلەفیزیۆنەکە کردوو بڵاوی  کردەوە کەواتە کۆتایی بەو بیرو ڕایە ھاتووە کە سەربە حیزبێک بوویت بۆت نەبێت لە کەناڵی حیزب و شارێکی ترەوە دەرکەویت وەک میوان.
٥-من لە دوای (٣)مانگی یەکەمەوە ھیچ گرێبەستێکم  نەمابوو لەکەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان  کەواتە ھیچ خاڵێک نییە ڕێگریم لێ بکات و پابەندم  بکات بە رەچاوکردنی  گرێبەستێکەوە کە بوونی نییە
بەڕێوەبەری  ناوبراو پێی وتم (یان تۆ لەم کەناڵە ئەبیت یان من،بەبۆنەی تۆوە (٥٠)کارمەند واز دەھێنێت!!!) ئەم  قسانە   شیکردنەوەکەی بۆ خوێنەر دائەنێم .
بۆ ئەم بابەتەی من بەرپرسێکی سیاسی نزیکی ئەو کەناڵە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کەناڵی  ئاسمانیی  گەلی  کوردستانەوە ھەیە ئاگادارکراوەتەوە  کە بەڕێوەبەری  ئەوکەناڵە ئاوا مامەڵە لەگەڵ ڕاگەیاندنکارانی  ناو کەناڵەکە ئەکات بەڵام ئەویش ھەڵوێستێکی ئەوتۆی نەبوو
تەنھا لەڕێگەی سکرتێرەکەیەوە ھەوڵێک دراوە بەڵام بەڕێوەبەری کەناڵی گەلی  کوردستان  وتویەتی  بڕیاری کۆتایمە.
لێرەوە ئەمەوێت ئەوە بڵێم  ئامانجم لە مانەوەم لەو کەناڵە تەنھا خزمەتکردنی خەڵک بووە لەھەرشوێنێک  بم خزمەتی خۆم ئەکەم بە راستی و بە عەدالەت نەک بە گەندەڵی و بێ ئاگایی لەوەی چی ڕووئەیات لە دنیایا نەک ھەمیشە بە عەقڵیەتێکی کۆن و بێ بایەخەوە بیر بکەینەوەو بڕیار بدەین.
من زۆر سوپاسی ئەو کەسانە ئەکەم کە لە سەرەتای دەرکەوتنمەوە تا ئێستا پشتیان گرتووم  ھاوکارم بوون  سوپاسی تایبەتم بۆ بینەرەکانم کە ئەم ماوەیە ھەواڵی منیان پرسیوە لە ھۆکاری دیار نەمانم لەسەر شاشە  بەمافی ئەوانم زانی کە ئاگاداربن
من ھەر بەردەوام ئەبم لە کاری ڕاگەیاندن لە ھەرشوێنێک بێت و لەھەرکاتێکا بێت  چاوی ھەموو بینەرەکانم ماچ ئەکەم.خوشکتان :دەشە کەریم  ٢٠/٨/٢٠١٧
 
 
 
 
|2956 جار خوێندراوەتەوە|