• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

هاتوچۆی‌ هه‌رێم په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ هه‌یه‌

هاتوچۆی‌ هه‌رێم په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ هه‌یه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چه‌ند زانیاریه‌كی‌ مه‌ترسیدار له‌باره‌ی‌ جۆره‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ده‌دات كه‌ هاورده‌ی‌ هه‌رێم كراون، له‌په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كڕینی‌ ئۆتۆمبێلی‌ مه‌لیكه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌"، به‌رپرسێكی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانیش چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و چه‌ند كه‌موكوڕیه‌كی‌ مه‌ترسیداری‌ ئۆتۆمبێله‌ مه‌لیكه‌كان ئاشكراده‌كات.
 
به‌قاچاغ ده‌هێنرێت
هێمن ساڵح لێپرسراوی‌  لیژنه‌كانی‌ پشكنین له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ به‌ تۆڕی هەواڵی سلێمانی  ڕاگه‌یاندوە، "كۆی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ كه‌ له‌سنوره‌كانه‌وه‌ داخڵی‌ هه‌رێم ده‌كرێن به‌كۆمه‌ڵێك فلته‌ردا تێپه‌ڕده‌بن، به‌ڵام جۆرێكی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ به‌كوالێتی‌ كۆنترۆڵدا تێنه‌په‌ڕیون و به‌شێوه‌ی‌ قاچاغ هێنراون یان ئۆتۆمبێلی‌ بڕاوه‌ن و له‌هه‌رێم لێكده‌درێنه‌وه‌".
 
په‌یامێك بۆ هاوڵاتیان..ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ تۆمارناكرێن
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ هاتوچۆ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی‌ كه‌ بڕاوه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تۆمارناكرێن، له‌داهاتوشدا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌وانه‌شی‌ به‌مه‌لیكه‌ ناسراون و یان ئه‌وانه‌ی‌ سوكانیان لای‌ ڕاسته‌و ئێستا سوكانه‌كانیان ده‌گۆڕدرێن بۆ لای‌ چه‌پ، تۆمارناكرێن.
 
له‌م ئۆتۆمبێلانه‌دا كه‌موكوڕیه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌
سه‌باره‌ت به‌گرفتی‌ گۆڕینی‌ سوكانه‌كانیان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ هاتوچۆ وتویەتی:"له‌كاتی‌ گۆڕینی‌ سوكانه‌كانیان ژماره‌یه‌ك كێشه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دروستده‌بێت، چونكه‌ نازانرێت كێ‌ گۆڕیویه‌تی‌ و كه‌ی‌ گۆڕاوه‌، زۆریش به‌نه‌شاره‌زایی و ئیهمالی‌ كراوه‌".
ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، هه‌ندێك شوێن هه‌ن ئه‌و گۆڕانكاریه‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ (دوبه‌ی‌، خانه‌قین، نه‌جه‌ف، یان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان)، به‌ڵام "هیچ مه‌رجێكی‌ ئه‌ندازیاری‌ تێدا ڕه‌چاو نه‌كراوه‌و هیچ حسابێكیش بۆ ورده‌كاریه‌كان نه‌كراوه‌".
 
كه‌موكوڕیه‌كان بزانه‌..مه‌ترسیداره‌
لێپرسراوی‌  لیژنه‌كانی‌ پشكنین له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ نمونه‌شی‌ بۆ قسه‌كانی‌ هێنایه‌وه‌و ڕایگه‌یاندوە، "له‌كاتی‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك ورده‌كاری‌ هه‌یه‌ حسابیان بۆ نه‌كردوه‌، به‌شێوه‌ی‌ خێرا گواستنه‌وه‌ی‌ بۆكراوه‌ ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ دروستبونی‌ ڕوداو، یه‌كێك له‌وانه‌ش سوكانی‌ قورس ده‌بێت، چونكه‌ به‌هه‌نده‌سی‌ دانانرێن، گه‌رمی‌ جامی‌ ئۆتۆمبێله‌كانیش نابه‌ستن و گه‌رمی‌ جامیان تێدانییه‌".
 
پاتری‌ له‌سه‌ر ده‌كشنی‌ ئۆتۆمبێله‌!
مه‌ترسیه‌كی‌ دیكه‌شی‌ ڕاگه‌یاندو وتی‌:"پاتری‌ ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر ده‌كشنی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دانراوه‌ له‌كاتی‌ گۆڕنكاریه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌رمبونی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌و پاتریه‌كه‌ ده‌ته‌قێت، هاوكات كه‌تاوته‌كانیش له‌نزیك گه‌رمی‌ بزوێنه‌ر داده‌نرێت، كه‌ پێویسته‌ دوربێت، كه‌موكوڕیه‌كی‌ دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ سكلێته‌ری‌ به‌نزین له‌گه‌ڵ ئیستۆپ زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ببنه‌ كێشه‌ بۆ شۆفێر".
 
هاتوچۆی‌ هه‌رێم په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ هه‌یه‌
سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ هاتوچۆی‌ گشتی‌ هه‌رێم په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان كردو عه‌بدولقادر عه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم  رایگەیاندوه‌ ، "ئێمه‌ پێمانباشه‌ هاوڵاتیان له‌كڕینی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ بێسه‌ره‌تان و بڕاوه‌ن دوربكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ له‌كاتی‌ تۆماركردنیان گرفتی‌ زۆریان هه‌یه‌".

 

|2173 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات