• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

بە ڤیدیۆ.. ماوی نۆ ساڵ هەموو رۆژێک سێڵفییەکی گرت

بە ڤیدیۆ.. ماوی نۆ ساڵ هەموو رۆژێک سێڵفییەکی گرت

روخساری مرۆڤ بەردەوام لەگەڵ گەشەکردن و بەساڵاچووندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کاتێک سەیری وێنە کۆنەکانمان دەکەین زۆر بە روونی ئەو جیاوازییانە دەبینین، بەڵام گۆڕانکاری رۆژانەی روخسارمان هێندە وردن کە پێیان نازانین، کوڕێکی کەنەدی بە بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێش ئەو گۆڕانکارییە وردانە نیشان دەدات.

 

ئوگۆ کۆرنێلیەر-ی تەمەن ٢١ ساڵ، دانیشتووی کەنەدا، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە تا ئەمڕۆ هەموو رۆژێک وێنەیەکی سێڵفی گرتووە و کردوویەتی بە ڤیدیۆیەک کە تیایدا گۆڕانکارییە وردەکانی روخساری تێبینی دەکرێن.

 

ڤیدیۆکە لە یوتیوب چەندین ملیۆن جار بینراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین هەزار جار هاوبەشی پێ کراوە.

 

ئۆگۆ لە لە وێنەکاندا سەرەتا بە منداڵی دەبینرێت، پاشان بە قۆناغەکانی هەرزەکاریدا تێدەپەڕێت و لە کۆتاییدا وێنەی سێڵفی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی دادەنێت. 

 

|1771 جار خوێندراوەتەوە|