• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

زیانە کوشندەکانی تیڤاڵ

زیانە کوشندەکانی تیڤاڵ
تا ئێستە زانیوتە ئەو کەرستەیەی لای تۆ باشترینە بۆ چێشت لێنان و سورکردنەوەی خواردنەکانت مەترسیدارترین جۆرە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ کە ئەویش کەرستەکانی تیڤاڵە. 
 
باسی زیانەکانی مەنجەڵ و تاوەی تیڤاڵ دەکەین کە چەند کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی، هەرچەندە ئامادەکردنی خواردن لە نێو تیڤاڵدا ناهێڵێت خواردنەکە بلکێت پێیەوە و بە ئاسانی لێی دەبێتەوە، بەڵام ئایا دەزانی ئەو مادە ڕەشەی بەنێو تیڤاڵەکەوەیە لە چی دروست کراوە؟ بەتایبەتی کاتێک خەتی تێدەکەوێت چەند مەترسی هەیە؟
 
تیڤاڵ لە ئەلەمنیۆم دروست کراوە و بە رووپۆشێکی مادەی (PFOA) داپۆشراوە و کە ئەویش پێکهاتەیەکی کیمیاویە و تێکەڵ دەکرێ بۆ دروستکردنی تیفلۆن کە پێی دەڵێن (بیر فلوروکتانویک) کە کورتکراوەی PFOA و پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بە شێرپەنجە و تێکدانی جیناتەوە هەیە.
 
زیانە کوشندەکانی تیڤاڵ
تا ئێستە مشتومڕ دەکرێ لەسەر زیانەکانی ئەم مادەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
 
لە ساڵی 2006 کۆمەڵێک زانا چەند پێشنیاریان بەرزکردەوە لەسەر مادەی PFOA کە هۆکاری سەرەکی تووشبوونی شێرپەنجەیە، بەڵام تاکو ئێستە ئەو دەزگایە خۆی بێ دەنگ کردووە و هیچ وەڵامێکی زاناکانیان نەداوەتەوە.
 
ئەو مادەیە لە کاتی خەت خەت بوونی بنی تیڤاڵ تێکەڵی خواردنەکان دەبێت و بۆ ماوەیەکی زۆر لەنێو جەستەی مرۆڤدا دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆکاری شێرپەنجە و مرۆڤ لەناو دەبات. بۆیە ئەگەر بەکارتان هێنا زۆر ئاگاداربن کە خەتی تێنەکەوێ و بریندار نەبێت ئەگەر بینیتان بەو شێوەیە بوو تکایە دەبێت فڕێ بدرێت و بەکار نەهێنرێت
|710 جار خوێندراوەتەوە|