• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیک
  • بۆ فرۆشتن
  • barber for sale
  • رەکلام١٨٢

زیانەکانی زۆر دانیشتن لەسەر کورسی

زیانەکانی زۆر دانیشتن لەسەر کورسی
زۆربەی ئەوکەسانەی لە ئۆفیسەکان کاردەکەن وادەزانن ئیشەکەیان زۆر تەندروستە و هیچ مەترسیەک لەسەر جەستەیان نیە، بەڵام لە  توێژینەوەیەک پزیشکەکان بۆچونی پێچەوانەیان هەیە و ئەم مەترسیانەیان ئاشکراکردووە .
 
ماسولکەی مردوی سمت لەکاتی زۆر دانیشتن لەسەر کورسیەکان دروستدەبێت و ئازار و بێزاری و کەم توانایی بۆ کەسەکان دروستدەکات و وایان لێدەکات نەتوانن زۆربەی چالاکیە ئاساییەکانی ڕۆژانەیان ئەنجامبدەن .
 
لەبەر ئەوەی پەیوندی ڕاستەوخۆی بە هاوسەنگیەوە هەیە مردنی ئەو ماسولکەیە وامانلێدەکات هەست بە ئازاری هەمو جەستە بکەین و ئەژنۆکانمان لەکاردەکەون و ئەگەری پێکان و شکانی ئێسکەکانمان چەند جارێک زیاد دەکات، ئازاری بەشی خوارەوەی پشت دروست دەبێت .
 
 
بۆ ئەوەی بزانین ئەو نەخۆشیەمان هەیە ئەم تاقیکردنەوە بچوکە ئەنجامدەدەین :
لەسەر یەک قاچمان ڕادەوەستین ئەگەر بەشی سەرەوەی ئێسکی ڕانمان دەرچوو ئەوە نیشانەکانی ئەو نەخۆشیەمان تێدا دەرکەوتووە، یان لەکاتی ڕۆشتن بەشێکی کەمەرمان لەلاکەی دیکە زیاتر بەرز دەبێتەوە  .
 
چۆن خۆمان لە نەخۆشی مردنی ماسولەکەی سمت بپارێزین :
 
•ماوەی زۆر لەسەر کورسیەکان دانانیشین و هەمو کاتژمێرێک چەند خولەکێک قچەکانمان گەرم دەکەین .
•ڕۆژانە چەند قاتێک بەسەر قادرمەکان دەچینە سەرەوە و دەچینە خوارەوە .
•ئەو وەرزشانە ئەنجامدەدەین کە ئەو ماسولکەیە چالاکدەکاتەوە وەک سکوات و درێژکردنی قاچەکان .
•لەکاتی ڕاوەستان  لەشمان بە توندی دەهێڵینەوە و ماسولکەکان بە گرژ دەکەینەوە.
•قاچمان بەدرێژکراوی لەژێر مێزەکان دەهێڵینەوە .
•لەکاتی دانیشتن باشتر وایە لەسەر ئەو تۆپە هەواییانە بێت لە هۆڵەکانی لەشجوانی هەیە، لایەنی کەم کاتێک لەماڵەوە دادەنیشین
|933 جار خوێندراوەتەوە|