• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

بە پەلە بە پەلە : بەدیلەکانی ئەمەریکا بۆ ریفراندۆم ئاسکرا بوو

بە پەلە بە پەلە : بەدیلەکانی ئەمەریکا بۆ ریفراندۆم ئاسکرا بوو
به‌دیله‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ دواخستنی ریفراندۆمی هه‌رێم ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌و وڵاته‌ پرسی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا به‌ كۆمیته‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێده‌وڵه‌تی ده‌سپێرێت.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ وه‌ریگرتووه‌: ئه‌مریكا پرسی ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم و رێككه‌وتنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌باته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و دواتر ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، پاشان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ كۆمیته‌یه‌ك پێكده‌هێنێت به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری وڵاتانی (ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌ره‌نسا) له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
له‌ زانیاریه‌كانیشدا ئه‌وه‌ هاتووه‌: ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌دات بۆ گفتوگۆكردن و رێكه‌وتن و ته‌واوی هاوكارییه‌كانیشیان بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجام چڕده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ رێكه‌وتنكه‌ش كرا له‌سه‌ر كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا(بودجه‌و مووچه‌ و نه‌وت و پێشمه‌رگه‌)، ئه‌وكات كۆمیته‌كه‌ گره‌نتی جێبه‌جێكردنی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، رێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌رێم و به‌غدا، كه‌ چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی دارایی تێدایه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وڵاته‌ زلهێزه‌كان ده‌بێت، بۆیه‌ نه‌ هه‌رێم و نه‌ عیراقیش ناتوانن پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌دیله‌ داوای دواخستنی ریفراندۆم له‌هه‌رێم ده‌كات یاخود ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: ئه‌و به‌دیله‌ی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆمه‌ نه‌ك دواخستنی واده‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا دوێنێ 13ی ئه‌یلولی 2017، ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆكی به‌دیله‌كه‌ی ئه‌مریكا بوو

|2363 جار خوێندراوەتەوە|