• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

ھواوی پیشت بە سوپەر چارچ دەبەستێت

ھواوی پیشت بە سوپەر چارچ دەبەستێت
لەدرێژەی ھەواڵەکانی کۆمپانیای ھواوی بۆ باشترکردنی ئامێرەکانی و خزمەتکردنی بەکارھێنەرانی ، ھواوی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای تیوڤی راینلاند (TÜV Rheinland) واژوو کرد بە مەبەستی وەرگرتنی بڕوانامە بۆ بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای شەحنی خێرا ( سوپەر چارچ ) ( super charge ) ، ئەمە یەکەمجارە بەپێی ئەم بڕوانامەیە تەکنەلۆژیای شەحنی خێرا ھەموو تاقیکردنەوەکانی دڵنیایی لەم بوارە بەسەرکەوتویی دەبڕێت . ئەم تاقیکردنەوەش ھەموو یەکەکانی شەحنکردن دەگرێتەوە وەک ترانزۆستەر و ئەنتگرێت ( IC ) ، ھواوی بەم گرێبەستە کە چاودێریەکی توند لەلایەن کۆمپانیای تیوڤی راینلاند دەکرێت ھەوڵ دەدات باشترین داھێنان لەبازار پێشکەش بکات ، ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی بەدابینکردنی دڵنیاترین خزمەتگوزاری شەحنی خێرا  .
لەمبارەیەوە کالیان فارما جێگری سەرۆکی کۆمپانیای تیوڤی راینلاند ووتی : لەماوەی ١٤٥ ساڵدا کۆمپانیاکەمان خۆی تەرخانکردووە بۆ دابینکردنی پێوەرەکانی دڵنیایی بۆ ئامێرەکان ، لەگەڵ بوونی داواکاری بەردەوام بۆ تەکنەلۆژیای سوپەر چارچ ئێمە خۆشحاڵین بەم گرێبەستە لەگەڵ کۆمپانیای ھواوی و تاقیکردنەوەکانیش لەبواری پاتریەکان سەرکەوتنی بەدەستھێناوە ، بەپێی ئەزموونیشمان ئێمە بەردەوام ھەوڵدەدەین کەدڵنیایی بدەینە بەکارھێنەران .
لەلایەن خۆیەوە بروس لی جێگری سەرۆک بۆ کاروباری مۆبایل لە گروپی ھواوی ووتی : لەگەڵ ھەر بەرھەمێکی ھواوی کە دەیخەینە بازاڕەوە مەبەستی ئێمە تەنھا داھێنان و داواکاریەکانی بەکارھێنەران نیە بەڵکو ھەوڵ دەدەین بەپێش رکابەرەکانمان کەوین لە رووی ئەزموونەوە ، لەرێگای کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای تیوڤی راینلاند دەتوانین باشترین ئامێر بەتابەتمەندی سوپەر چارچ پێشکەش بکەین کەرکابەرکانمان ناتوانن ئەم تایبەتمەندیە پێشکەش بکەن .
تەکنەلۆژای سوبەر چارچ لە ھواوی پەیوەندی بەردەوام لە نێوان ئامێرەکە و شەحنکەرەوەکە دابینبکات ، لەرێگای چاودێریکردنی ھەموو یەکەکان و پارێزگاریکردن لە نزمی پلەی گەرمی ئامێرەکە توانای کارەبایی ئامێرەکە دیاری دەکات ، ھەروەھا ئەم تەکنەلۆژیایە شەحنی توانای کارەبایی بەرێژەی ٤.٥ فۆڵت/ ٥ ئەمپێر دیاری دەکات 
|441 جار خوێندراوەتەوە|