• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

بەپەلە: هەر ئێستا ئەمەریکا بەتەلەفۆن چی بە بارزانی ووت؟؟؟

بەپەلە: هەر ئێستا ئەمەریکا بەتەلەفۆن چی بە بارزانی ووت؟؟؟

هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێوەندی بە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و دوو پەیامی ئاراستە دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ی ئەیلوول، رێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێوەندی تەلەفۆنی بە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە و دوو پەیامی ئاراستە كردووە. محەمەد ئیلخانی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم/ توركمان زانیارییەكانی دووپات كردەوە.

محەمەد ئیلخانی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم/ توركمان  ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەم رێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بارزانی ڕای گەیاندووە كە پێویستە لەكاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، ئارامی ناوچەكە بپارێزن و ڕیفراندۆم نەبێتە هۆی شێوانی سەقامگیری ناوچەكە.

ئیلخانی گوتی، پەیامێكی تری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەوە بووە كە هەرێمی كوردستان تەواوی پێوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا نەپچڕێنێت و درێژە بەگفتوگۆكانیان بدەن.

بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، بارزانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای دڵنیا كردووەتەوە لەسەر هەردوو پەیامەكەی.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەمەریكا داوای دواخستنی پڕۆسەی ریفراندۆمی لە هەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام بەهۆی سووربوونی كورد و سەركردایەتییەكەی، ئەویش بڕیاری داوە مامەڵە لەكەڵ واقیعەكەدا بكات، بۆیە ئەو پەیامەی ئەمەریكا چەند ئاماژەیەك دەگەیەنێت، لەوانە داننان بە پڕۆسەكە و بەردەوامی لە پاڵپشتیكردنی دانوستانی هەرێم و بەغدا كە بۆ لەمەودا لەسەر بنەمایەكی نوێ و بۆ ئامانجی نوێ بەڕێوە دەچێت، كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە

|10297 جار خوێندراوەتەوە|