• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشخانەیەک بۆ فرۆشتن
  • reklam 1800
  • reklam 180-1
  • reklam180
  • خەسلێک بۆ فرۆشتن

ڤیدیۆ.. ژنێک نزیکەی کیلۆمەترێک خۆی بە بۆنیدی ئۆتۆمبیلی هاوسەرەکەیەوە هێشتەوە

ڤیدیۆ.. ژنێک نزیکەی کیلۆمەترێک خۆی بە بۆنیدی ئۆتۆمبیلی هاوسەرەکەیەوە هێشتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە شاری ئەسفەهان لە ئێران، کە تیایدا دەردەکەوێت ژنێک بە بۆنیدی ئۆتۆمبیلێکەوە خۆی گرتووەتەوە و ئۆتۆمبیلەکەش دەروات، دوای دەستگیرکردنی شۆفێرەکە دەرکەوت ژنەکە هاوسەری شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە.

ڤیدیۆکە لەلایەن کەسێکەوە لەناو ئۆتۆمبیلێکی دیکەوە گیراوە کە نیشانی دەدات شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بێ گوێدانە مەترسی لەسەر ژیانی خێزانەکەی بە خێرای دەڕوات.

دەوترێت هاوسەری شۆفێرەکە ویستویەتی ڕێگری لە خێزانەکەی بکات بچێتە شوێنێک، بەڵام ئەو گوێی پێنەداوە و بەردەوامبووە لەسەر ڕۆشتن.

گرتە ڤیدیۆییەکە لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی ئێرانییەوە پەخشکرا و کاردانەوەی زۆری بینەرانی بەدوای خۆیدا هێنا.

عەلی ڕەزا سەلەواتی جێگری سەرۆکی شارەوانی ئەسفەهان ڕایگەیاندووە "ڕووداوەکە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان ئەو دوو هاوسەرەوە هەبووە و گرژی نێوان شۆفێر و سەرنشین نەبووە".

وتوشیەتی "لەگەڵ ئەوەدا پیاوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە".

لەلایەکی دیکەوە حەسەن ڕەحیمی داواکاری گشتی ئەسفەهان ڕایگەیاندووە "ژنەکە بەهۆی ڕووداوەکەوە ئازاری پێگەشتووە و لەڕووی یاساییەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".

 

 

|1114 جار خوێندراوەتەوە|