• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

دایک و کچێک لەیەککاتدا منداڵیان بوو

دایک و کچێک لەیەککاتدا منداڵیان بوو

دایک و کچێکی سوریی لە یەک کاتدا و لەیەک نەخۆشخانەی تورکیادا منداڵیان بوو، ئەمەش یەکەمجارە لە جیهاندا حاڵەتی لەو جۆرە روودەدات.

دایکەکە ناوی فاتیمە بیرینجی-یەو تەمەنی 42 ساڵە، کچەکەشی ناوی غادە بیرینجی-یەو تەمەنی 21 ساڵە، هەردووکیان لەیەک ساتدا منداڵیان بوو، دوای ئەوەی نەشتەرگەریان بۆ کرا لە ویلایەتی قۆنیا لە ناوەندی تورکیا.

بەگوێرەی پزیشکەکانی تورکیا ئەو حاڵەتە یەکەمجارە لە جیهاندا روودەدات کە دایک و کچێک پێکەوە دووگیان بن و لە یەککاتدا منداڵەکەیان ببێت و لە یەک نەخۆشخانەدا نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام بدرێت.


فاتیمەو غادەی کچی بە ڕەگەز تورکمانن و ماوەی سێ ساڵ دەبێت سوریایان بەجێهێشتووە بەهۆی شەڕ و ئاژاوەکانی ناوخۆی وڵاتی سوریاوە روویان لە تورکیا کردووەو مافی پەنابەرێتییان وەرگرتووەو دانیشتووی هەرێمی قۆنیا-ن.

ئەو دایک و کچە بەهۆی خۆشەویستییان بۆ رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا، منداڵەکەیان ناوناوە رەجەب

|2622 جار خوێندراوەتەوە|