• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیک
  • بۆ فرۆشتن
  • barber for sale
  • رەکلام١٨٢

مام جەلال کۆچی دوایی کرد

مام جەلال کۆچی دوایی کرد

جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە، میدیای فەرمی یەکێتی، کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی بڵاوکردەوە.

جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١١ی مانگی رابردوو، بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.

پزیشکی تایبەتیی تاڵەبانی، ئەو کات رایگەیاندبوو،  ١١ی ئەیلول، تاڵەبانی لە سلێمانیەوە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت و سەردانەکەی "بە مەبەستی تێست و پشکنینی ئاسایی و پێداچونەوەی پزیشکییە".

تاڵەبانی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ توشی جەڵتەی مێشک بوو، کاتێک لە شوێنی مانەوەی خۆی بوو لەبەغدا کە ئەوکات سەرۆک کۆماری عێراق بوو.

بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی تاڵەبانی بۆ ئەڵمانیا گوێزرایەوە، پاش پشکنینی پزیشکی و  مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەبەرلینی پایتەختی ئەو وڵاتە، لە تەمموزی ٢٠١٤ گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان.

لە ١٤ ی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٥ تاڵەبانی جارێکی تر بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی چووە ئەڵمانیا، دواتر لە پێنجی مانگی ١٢ ی ھەمان ساڵ گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان

|780 جار خوێندراوەتەوە|