• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

ئۆباما و ژنەکەی چیان کرد؟

ئۆباما و ژنەکەی چیان کرد؟

بەبۆنەی تێپەڕبوونی چارەکە سەدەیەک پێکەوەبوونی میشێل و ئۆباما، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمەریکا لە ئینستاگرام پیرۆزبایی لە ئۆبامای هاوسەری کرد.

یادکردنەوەی هاوسەرگیریی ئەمجارەی میشێل و ئۆباما جیاوازبوو، بەدەر لە هەموو ساڵەکانی تر نەرمتر و ناوازەتر یادەکەیان کردووەتەوەو پیرۆزبایی 25 ساڵ هاوسەرگیریی و پێکەوەبوونیان لەیەکتر کرد.

میشێل وێنەیەکی ئاهەنگی شەوی هاوسەرگیریی لە ئەلبوومی یادەوەرییەکانیدا دەرهێناوەو لە ئینستاگرامی تایبەت بەخۆیدا بڵاویکردووەتەوە، بەو هۆیەوە چەندین کۆمێنتی جۆراوجۆری لەسەر دراوە.


لەگەڵ وێنەکەدا میشێل نووسیویەتی "25 ساڵ تێپەڕی و تائێستاش نزیکترین هاوڕێی منیت، باشترین پیاویت کە ناسیومیت".

هەزاران کەس لەژێر ئەو وێنەیەدا کۆمێنتی خۆیان نووسیوەو سەرسامی خۆیان بەو خۆشەویستییەو ئەو هەموو ساڵە پێکەوەبوونەیان دەربڕیوە.

ئۆبامای تەمەن 56 ساڵ و میشێلی تەمەن 53 ساڵ لە 3ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1992دا ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوەو لە کەنیسەی ترینتی لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمەریکا گرێبەستی هاوسەرگیرییان ئیمزاکردووە و دوو کچیان بەناوەکانی ساشای تەمەن 16 ساڵ و مالیای تەمەن 19 ساڵ هەیە.

|1318 جار خوێندراوەتەوە|