• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

سەیرترین هۆزە ونبووەکانی جیهان لە چەند وێنەیەکدا

سەیرترین هۆزە ونبووەکانی جیهان لە چەند وێنەیەکدا

فۆتۆگرافەرێک چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوەو کە بە کامێرای خۆی لەنێو هۆزە ونبووەکانی لادێکانی ئەنگۆلا چرکاندوویەتی.

ئەو فۆتۆگرافەرە ناوی تارق زایدییەو لە لەندەنی پایتەخت دەژی، لە جەولەیەکی گەڕان و بەدواداچووندا سەردانی ئەفەریقیای باشووری کردووەو وێنەی دانیشتووانی چەند گوندێکی ئەنگۆلای کردووەو وێنەی هۆزە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەو ناوچانەی چرکاندووە کە لە ئێستادا بە ونبوو ناوزەد دەکرێن و دەیەوێت زیندوویان بکاتەوە.

دانیشتووانی ئەو گوندانە بە هۆزە ونبووەکان ناودەرێن و تائێستاش پابەندن بە کلتوور و ئادابە کۆمەڵایەتییەکانی لەمێژینەیان، چەندین کۆمەڵە و گرووپ و هۆزن و لە ئەنگۆلا کۆبوونەتەوە.


 لەنێو ئەو هۆزانەدا شێوازی تەسریحەی جۆراوجۆر و ناوی سەرسوڕهێن و جلوبەرگی لەمێژنەی سەردەمی کۆن بە دانیشتوانەکەیانەوە بە تایبەت کچەکانیان دەبینرێت.

زایدی باس لەوە دەکات کچان و ژنانی ئەو هۆزانە شانازی دەکەن بە قژ و جلوبەرگی کلاسیکی کۆن و زیاتر لە پیاوان پابەندن بە کلتوورەکانی خۆیانەوە.

کچانی ئەو هۆزانە زیاتر لە کاتژمێرێکیان دەوێت تا شێوازی تەسریحەکانی قژیان رێکدەخەن و رەنگی دەکەن، زایدی دەڵێت هەندێکیان شێوازی قژیان وەک "بزن" دادەنێن لەگەڵ هەندێک لە زیادەی تر بۆ جوانترکردنی.

ئەنگۆلا بەراورد بەهەندێک ناوچەی تری ئەو کیشوەرە گەشەکردنی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی سامانی سروشتی وەک نەوتیان هەیە، هەربۆیە هۆزەکانیان ترسیان لەوە هەیە ئاداب و کلتوورەکەیان بەرەو لەناوچوون بڕوات.

ئەنگۆلا پێکهاتووە لە 90 کۆمەڵەی دێرینی جیاواز کە دەکەوێتە سنووری نامیبیاو بۆتسوانا لە باشوور، لە بەشی رۆژهەڵاتیش دەکەوێتە سنووری زامبیا، لە باکووریش دەکەوێتە سەر سنووری کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی.

ئەوەی لە وێنەکاندا دەبینرێت پێکهاتووە لە کۆمەڵگاکانی هیمبا، موێلا، مۆکۆرۆکاو هۆزەکانی موکۆس.

|1801 جار خوێندراوەتەوە|