• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشخانەیەک بۆ فرۆشتن
  • reklam 1800
  • reklam 180-1
  • reklam180
  • خەسلێک بۆ فرۆشتن

بەهۆی یارییکردن بە مۆبایلەکەی کچێکی 21 ساڵ کوێر دەبێت

بەهۆی یارییکردن بە مۆبایلەکەی کچێکی 21 ساڵ کوێر دەبێت

کچێکی خەڵکی چین بەهۆی یارییکردنی زۆر و لە ڕادەبەدەر بە مۆبایلە زیرەکەکەی، چاوێکی لەدەستدەدات و کوێر دەبێت.

ئەو کچە تەمەنی 21 ساڵەو لە باشووری چین نیشتەجێیەو بەهۆی یارییکردن بە یارییەکی نێو مۆبایلەکەی بۆ ماوەی یەک هەفتە لەسەریەک بەشێوەیەکی خێرا چاوی چەپی لەدەستدەدات و کوێر دەبێت.

ئەو کچە لە ماڵی باوک و دایکی بووە لە شاری دۆنگقوان لە هەرێمی قوانگدۆنگ،  لەماوەی ئەو هەفتەیەدا تەنها پیشەی یارییکردن بووە بە مۆبایلەکەی بەبێ ئەوەی بووەستێت، بەگوێرەی قسەی پزیشکەکەی تۆڕەکانی چاوی نەیانتوانیوە وەک پێویست خوێن بگوێزنەوەو بەهۆی ماندووبوونەوە چاوی لەدەستداوە.


ئەو کچە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت و وەک خۆی باسی کردووە ماوەی یەک هەفتە هەموو رۆژێک بۆ ماوەی 7 بۆ 8 کاتژمیر یاریی " Arena of Valor" کردووە بەبێ ئەوەی جوڵە بکات لە جێگای خۆیدا.

ئەو یارییە لە چین بە شەرەفی پادشا ناوی دەرکردووەو خواستێکی زۆری لەسەرەو کەسانێکی زۆر لەو وڵاتەدا ئەو یارییە دەکەن.

 

باتت اللعبة شعبية بشكل كبير في الصين

|1136 جار خوێندراوەتەوە|