• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

هەموو ئیمەیڵەکانی یاهوو هاککراون، یەک دانەی لێ دەرنەچووە

هەموو ئیمەیڵەکانی یاهوو هاککراون، یەک دانەی لێ دەرنەچووە

لە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای یاهوو ڕایگەیاند کە یەک لەسەر سێی هەژمارەکانی کە دەکاتە ١ بلیۆن هەژماری ئیمەیڵ لە مانگی ٨ ی ٢٠١٣ هاککراون، بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە ئەو ڕێژەیە بەرز بوەتەوە بۆ سێ هێندە و زیاتر لە سێ بلیۆن ئیمەیڵ لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکەدا هاککراون و کە ئەمەش دەکاتە سەرجەم هەژمارەکانی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری کۆمپانیای ناوبراو، 

 

ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت ئەگەر لە ساڵی ٢٠١٣ یان پێشتر ئیمەیلی یاهووت هەبووە، ئەوا بێگومان یەکێک دەبیت لەو بەکارهێنەرانەی کە هاککراون، باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بریتیە لە گۆڕینی ووشەی نهێنی هەژمارەکەت لەگەڵ چالاککردنی میتۆدە نوێکەی سکیوریتی یاهوو کە بریتیە لە " 2FA "، زۆر جار پرسیار دەکرێت باشتر وانیە کە هەژمارەکە بە تەواوی بسڕدرێتەوە.؟ لەوەڵامدا بێگومان نەخێر ئەوە هەڵبژاردەیەکی باش نابێت چونکە یاهوو هەژمارە سڕدراوەکان هەڵدەگرێت بۆ ماوەی یەک مانگ واتە تەنها ٣٠ ڕۆژ، دواتر دەتوانرێت وەک خۆیان " هاجیک " بکرێن و بگەڕیندرێنەوە. 

 

 

ئەگەر هەر دەتەوێ هەژماری ئیمەیڵی یاهوو بەتەواوی بەجێ بهێڵیت، ئەوا باشترین ڕێگە چارە ئەوەیە کە ئاستی سکیوریتی " 2FA " چالاکک بکەیت و پاشان بەجێی بهێڵیت نەک بیسڕیتەوە بە تەواوەتی. بۆ چۆنیەتی چالاکردنی ئاستی سکیوریتی " 2FA " و بەستنەوەی بە ژمارەی موبایلەکەتەوە دەتوانیت تەماشای ئەم فێرکاریە ڤیدۆیە بکەیت 

|732 جار خوێندراوەتەوە|