• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

بوونەوەرێکی زەبەلاح دێتە سەرزەوی

بوونەوەرێکی زەبەلاح دێتە سەرزەوی

لە یەکێک لە دوورگەکانی فلیپین-دا هاوڵاتیانی ناوچەکە بوونەوەرێکی زبەلاح بەدیدەکەن لە  ژێر قوڵایی دەریایەکەوە هاتووەتە کەناراوەکەیەوەو بەزەوی ئاشنا بووە، بەڵام قەبارەکەی هێندە گەورە بووە ئەوەی دیتویەتی تووشی سەرسوڕمان بووە.

ئەو زەبەلاحە ناوی نازانرێت و جۆر و رەگەزەکەشی نازانرێت، درێژییەکەی گەیشتووەتە 32 پێ، تائێستا زاناکان هیچ شتێکیان لەبارەوە بۆ روون نەبووەتەوە، بەپێی سکای نیوز.

نوجنوج کابیسترانۆ-ی یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە کە دەکەوێتە دوورگەی لیت-ەوە وێنەی ئەو بوونەوەرەی گرتووەو دەڵێت "تووشی شۆک بووم کە ئەو بوونەوەرە زبەلاحەم بینی، بەڵام بینیم مردووەو بۆنێکی زۆر ناخۆشی بڵاوکردووەتەوە".


زاناکان نەیانتوانیبوو جەستەی ئەو بوونەرەوە شیکاری بکەن، چونکە تا گەیشتبووە کەناری دەریاکە قەبارەکەی هێندەی تر گەورە ببوو، بەو هۆیەوە جۆلیوس ئالبینۆ لە فەرمانگەی راوچییان و دەستکەوتە ئاوییەکان ئاشکرایکردووە کە درێژییەکەی هێندەی درێژی فڕۆکەیەکی جەنگی بووە.

دەسەڵاتدارانی فلیپین دووبارە بوونەوەرەکەیان هەڵداوەتەوە نێو قوڵایی دەریاکە، چونكە قەبارەکەی هێندە گەورە بووە نەیانتوانیوە لەسەر زەوی بینێژن و پێیانوابووە نەخۆشیش بڵاودەکاتەوەو زیانی بۆ تەندروستی گشتی دەبێت.

a3ffcfc0384f1d7f742997cff2c19ab4

fce136fceebe673840ca20966bdd0998

745e676d67c72207032a098a38e9c203

 

 

 

|1119 جار خوێندراوەتەوە|