• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

بەهۆی سیستەمە نوێکەی ئەپڵەوە دەتوانیت فێڵ لە سناپچات بکەیت

بەهۆی سیستەمە نوێکەی ئەپڵەوە دەتوانیت فێڵ لە سناپچات بکەیت

دیارنەمانی وێنە و ڤیدیۆکان پاش ماوەیەکی کورت یەکێکە لە تایبەتمەندییە جیاکەرەوەکانی سناپچات و بەکارهێنەران زۆرجار جۆرە وێنە و ڤیدیۆیەک پۆست دەکەن کە نایانەوێت بە درێژخایەنی لای کەس بمێنێتەوە.

 

بۆ پاراستنی ئەم تایبەتمەندییە، کۆمپانیای سناپچات چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ نەهێشتنی ڕێگاکانی داگرتن و سەیڤ کردنی وێنە و ڤیدۆی بەکارهێنەران ، هەر کاتێک سکرینشۆت (واتە وێنەی شاشەکەت بگریت)، خاوەنی سناپەکە ئاگاداری بۆ دەچێت، ئەمە وای لە زۆرێک لە بەکارهێنەران کردووە کە لە سکرینشۆت دووربکەونەوە.

 

iOS 11، کە نوێترین سیستەمی ئەپڵە بۆ ئایفۆن و ئایپاد و هێشتا بە تەواوی نەخراوەتە بەردست بەکارهێنەران، تایبەتمەنییک لەخۆدەگرێت کە بە هۆیەوە دەتوانرێت بە ئاسانی وێنە و ڤیدیۆکان سەیڤ بکرێن بێ ئەوەی پێی بزانرێت.

 

سیستەمە نوێکە تایبەتمەندی Screen Recordingی تێدا دەبێت کە لەڕێگەیەوە شاشەکەت بە شێوەی ڤیدیۆ تۆمار دەکرێت، ئەگەر سناپچات بکەیتەوە کاتێک ئەم تایبەتمەندییەت چالاک کردبێت، ئەو سناپانەی دەردەکەون هەمووی بە ڤیدیۆ تۆماردەبن و کەس ئاگادار ناکرێتەوە.

 

پێشبینی دەکرێت سناپچات بەم زوانە ئەپدەیتێک بڵاوبکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لەو فێڵە تەکنیکییە.

|452 جار خوێندراوەتەوە|