• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

بزانیت ئەم پارە هی کێ یە سەرت سوردەمێنێت

بزانیت ئەم پارە هی کێ یە سەرت سوردەمێنێت

دوو ژنی دوو برا ملیارێک دۆلاری مێردەکانیان ئاشكرادەکەن، کە بەهۆی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستیانکەوتووە.

گۆڤاری بزنس ئینسایدەر چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەو دوو ژنەدا کردووە کە بوونەتەهۆی ئاشکراکردنی ملیۆنان دۆلاری مێردەکانیان کە بە هۆی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستیانکەوتووەو لە ماڵەوە لە ژوورێکدا شاردوویانەتەوە.

تەنها لە یەک ژووردا زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری تێدابووە.

ئەو دوو بازرگانە برا بوون و یەكێکبوون لە بازرگانە زەبەلاحەکانی مادەی هۆشبەر، ئەو دوو کەسە لەماوەی رابردوودا بوونە هۆی لەناوبردنی خواکین گۆزمان کە بە "ئیل چابۆ" ناسرابوو یەكێکبوو لە بازرگانە گەورەکانی مادەی هۆشبەر لە مەکسیک، بەڵام دواجار ئەو دوو ژنە بوونەهۆی دەستگیرکردنی مێردەکانیان و لای پۆلیس سامانە گەورەکەی مێردەکانیان ئاشکرادەکەن و ملیۆنان دۆلاریان لە ماڵەوە قەتیسکردووە. 

ئەو دوو برایە لە ساڵی 2005 بۆ 2008 بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر رەوانەی مەکسیک دەکەن لە رێگەی بازرگانێکی گەورەی ئەو وڵاتەوە کە بە ئێل چابۆ ناسراوە، دواتر ئەو بڕە پارە زەبەلاحەیان دەستدەکەوێت.

ئەو دوو برایە لە ماڵەوە دەرگایەکی گەورەی ئەلیکترۆنییان لە ماڵەوە هەبووەو ژوورەکەیان سیخناخ بووە لە سەفتە دۆلار کە خۆی دەدات لە نزیکەی ملیۆنێک دۆلار، وەک ژنەکان باسیان کردووە چۆن ویستوویانە پارەیان لێ خەرجکردووەو بەکاریانهێناوە.

لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیاندا ئەو دوو ژنە باسیان لەوە کردووە خۆشگوزەران ژیاون بەهۆی ئەو پارە زۆرەی مێردەکانیانەوە لەماڵ و شار و تەنانەت رۆخی دەریاو هەموو شوێنێک، بەڵام دواجار بیریان لەوە کردووەتەوە ئەو ژیانە کاتییەو هێندەی خۆشەویستی نێو خێزان و گرنگیدان بە بنەماکانی خێزانەوە گرنگ نییە، هەربۆیە ئەو کارەیان کردووەو سەرجەم پارەکانی مێردەکانیان لای پۆلیس ئاشکراکردووە.

ئەو دوو ژنە نامەیەک بۆ پۆلیس دەنووسن و باس لەو ژیانە دەکەن کە لەپشتی مادەی هۆشبەرەوە لەگەڵ بازرگانانی مادەی هۆشبەردا بەدەستیانهێناوە.

ئەو دوو برایە ناویان مارگریتۆ فلۆریس و بیدرۆ فلۆریس-ەو بۆ ماوەی 14 ساڵ زیدانیکراون

|3595 جار خوێندراوەتەوە|