• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam 180-4
  • سەرتاش بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • ئای ستار

ئەم بەشانەی ماڵەکەت زۆرترین بەکتریا کۆدەکاتەوە

ئەم بەشانەی ماڵەکەت زۆرترین بەکتریا کۆدەکاتەوە


کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب لەهەر شوێنێکی ماڵەکەت زیانی بۆ تەندروستی هەیە و هۆکارێکە بۆ نەخۆشی، هەربۆیە خاوێنکردنەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام گرنگە بەتایبەت لەو بەشانەی کە بەکتریای زۆر تێدا کۆدەبێتەوە.

ئەو بەشانەی ماڵ کامانەن کە بەکتریا میکرۆبی زۆر هەڵدەگرێت:

1-تەنەکەی خۆڵ، یان ئەو شوێنەی تەنەکەی خۆڵی تێدا هەڵدەگیرێت وەک دۆڵابی کەوانتەری چێشتخانە، کە پێویستە بەردەوام خاوێن بکرێتەوە و تەعقیم بکرێت.

2-ئیسفەنجی سەر سنگ، بەشێوەیەکی زۆر خێرا پیس دەبێت و بەکتریا و میکرۆب کۆدەکاتەوە، بەهەمان شێوە ئیسفەنج و شاڵی قاپ شتینش کەدەبێت زوو زوو بگۆڕدرێت.

3-پلاک و بەشە کارەباییەکانی ماڵەکە، چونکە هەمووان دەستی بۆ دەبەن بە خاوێنی بێت یان ناخاوێن.

4-ئامێری دروستکردنی قاوە، کە پێویستە رۆژانە بە ئاو و پاکەرەوەی تایبەت خاوێن بکرێتەوە.

5-دەسشۆریش بەهەمان شێوە بەشێکە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا و دەبێت زوو زوو خاوێن بکرێتەوە.

|1033 جار خوێندراوەتەوە|