• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

بەهۆی ئەو دوو کوڕەوە کێشەیەکی سەرسوڕهێنەری بۆ دروستدەبێت

بەهۆی ئەو دوو کوڕەوە کێشەیەکی سەرسوڕهێنەری بۆ دروستدەبێت

خانمێکی ئیندۆنیسی بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکەوە لەگەڵ دوو کوڕدا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی رووبەڕووی توانجی جۆراوجۆر بووەتەوە، بەڵام ئەو دوو کوڕە، کوڕی خۆیەتی.

ئەو خانمە ناوی بۆسبا دێوی-یەو خەڵکی ئیندۆنیسیایە، بەهۆی گەنج مانەوەی رووخساری خەڵکانێکی زۆر هەست ناکەن خاوەنی دوو کوڕی بەو جۆرە پێگەیشتوو بێت، هەربۆیە دوای بینینی وێنەکانی چەندین شیکردنەوەی جۆراوجۆر و جیاوازیان بۆ کردووە.

بۆسبا لە جاکارتای پایتەختی ئەو وڵاتە دەژی و بەردەوام وێنەکانی لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا لە ئینستاگرام پۆست دەکات و زۆرێک لە کۆمێنتەکانیدا توانجی لێدەدەن کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دوو کوڕدا هەیە لەیەککاتدا، بەڵام خەڵکانێکی زۆر بێئاگان لەوەی ئەو دوو کەسە کوڕی راستەقینەی بۆسبان، بەڵام بەهۆی مانەوەی جوانییەکەی و گەنجەییەکەی سەری لە خەڵكی تێکداوە.

ئەو خانمە ئیندۆنیسییە یادی لەدایکبوونی 50 ساڵەی تەمەنی کردووەتەوەو لەگەڵ کوڕەکانیدا وێنەی گرتووە کە ناویان دینیس و دانیالە، بەڵام رووخساری لە کەسێکی تەمەن 50 ساڵ ناچێت و خەڵکانێکی زۆری تووشی سەرسوڕمان کردووە، هەربۆیە دوای روونبوونەوەی راستییەکان بە "دایکی ئارام" ناوی دەرکردووە.

بۆسبا ئاشکرایکردووە کە ئاسوودەیە ئەو نازناوەیان لێناوەو نهێنی ئەو رووخسارەی کە وا بە گەنجی ماوەتەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ راهێنانی ئایرۆبیکس و سەمای زۆمبا و وەرزشی مەلەکردن و ژەمەخواردنی تەندروست.

319241a0f7a7fd98d9888e17ac83846c

d3805734f93be26c81495468300d2859

84003d1343acf0b05cf2bf447890bd9d

 

 

 

|1007 جار خوێندراوەتەوە|