• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

بۆ نابێ لەپاسدا شوێنی خۆت بۆ بەساڵاچووان چۆڵ بکەیت

بۆ نابێ لەپاسدا شوێنی خۆت بۆ بەساڵاچووان چۆڵ بکەیت
جێھێشتنی کورسی خۆت لەنێو باس و شەمەندۆفێر و ھۆیەکانی گواستنەوەی گشتیدا بۆ بەساڵاچوان راستە بەبەھانەی رێز و گرنگیدانە، بەڵام توێژەرێکی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆچوونێکی تری ھەیە و دەڵێ دەبێ ئەوانەی بەسالاچوون دەبێ چالاکتر بن بۆ پاراستنی تەندروستییان.
پرۆفیسۆر (ویر گرای) لەزانکۆی ئۆکسفۆرد و راوێژکاری تەندروستی لەزانکۆی بریتانیا رایدەگەیەنێت بەپێوە وەستان بەسودە بۆ تەندروستی بەساڵاچوان و دەبێ ھان بدرێن بۆ چونە سەر پلیکانە و رۆشتن لەنێو کۆگاکان و ھەڵگرتنی کیسەی بازارکردن.
گرای پێی وایە دەبێ بەساڵاچوان رۆڵی خۆیان ببینن بۆ پاراستنی تەندروستیان لەرێی ئەنجامدانی چەندین چالاکیی و لەنێویاندا ١٠ دەقیقە بەپێ رۆشتن لەرۆژێکدا، بۆ ئەوەی نەبنە بار بەسەر خۆیان و کۆمەڵەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بریتانی، گرای دەڵێ نابێ باوک و دایکت ھان بدەیت کەئامێری بەرزکەرەوە و پلیکانەی کارەبایی بەردەوام بەکاربھێننن ھاوکات بیر بکەرەوە بەر لەوەی لەباسدا ھەڵبسیت بۆ کەسێکی بەساڵاچوو چونکە بەپێوەوەستان راھێنانێکی پێویستە بۆ تەندروستی.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوانەی دەیانەوێ چالاکی جەستەییان زیاد بکەن و ھەمو کەسێکی باڵغ و گەورە دەبێ چالاکی جەستەیی بکات بەرێژەی ١٥٠ دەقیقە لەھەفتەیەکدا. 
توشبوانی نێو نەخۆشخانەکان لەبەساڵاچوان دەبێ لەنزیک شوێنی خەوتن و ڕاڕٍەو و دەرەوەش وەرزشی سادە بکەن
|1817 جار خوێندراوەتەوە|