• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

کەی دڕکە و مێکوتە لەدایکەوە بۆ منداڵ دەگوێزرێتەوە

کەی دڕکە و مێکوتە لەدایکەوە بۆ منداڵ دەگوێزرێتەوە
نەخۆشی (دڕکەومێکوتە) نەخۆشیەکی تاڕادەیەک باوەو نزیکەی لەسەدا ۹۰ی خەڵک لەخوار تەمەنی ۱٥ ساڵیەوە توشی دەبن و پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبونیش مەترسییەکانی لەخانمانی دوگیاندا ئاشکرا دەکات.
لەوبارەیەوە "ناھیدە حەمە ئەمین" پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵ بوون و خاوەن بڕوانامەی بۆردی عەرەبی بەSNNی ڕاگەیاند : ئەم جۆرە نەخۆشیە شێوەیەکی باوی ھەیە و دەتوانین بڵێین ھەمو کەسێک لەماوەی تەمەنیدا توشی دەبێت بەڵام ئەوەی گرنگە دەبێ خانمان لەکاتی دوگیانی ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن. 
وتیشی : ئەگەر بێتو دایکێک لە۲۰ ھەفتەی سەرەتای دووگیانیەوە توشی نەخۆشیەکە ببێت، مەترسی گواستنەوەی دەکرێت بۆ منداڵەکە و کاریگەری دەبێت لەسەر کۆئەندامی مێشک و چاو پێست و پەلەکانی ، یان ڕەنگە بەبچوکی لەدایک ببێت، 
ئاماژەی بۆئەوەشکرد : گەر لەکاتی منداڵ بوون دایکەکە توش ببێت ، مەترسی زیاتر لەسەر منداڵەکە دروست دەکات ، چونکە لاوازەو توانای بەرگری کەمە ، بۆچارەسەری ئەمەش ، ئەوخانمانەی دووگیان دەبن و گومانیان ھەیە لەمنداڵیدا توشی نەخۆشیەکە نەبوون ، پێویستە خۆیان بپارێزن و دورکەونەوە لەوانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە بۆ ئەوەی نەگوازرێتەوە.
سەبارەت بەچارەسەری نەخۆشیەکە "ناھیدە حەمە ئەمین" ئەوەشی ووت: چارەسەرێکی بنەبڕی نیە بۆ نەخۆشیەکە مەگەر ماوەکەی خۆی تەواو بکات، تەنھا چارەسەری کاتی ھەیە کە خوران و حەساسیەتی کەم دەکاتەوە.
|463 جار خوێندراوەتەوە|