• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

بۆچی لەزستاندا دیواری ماڵ شێ دەکات

بۆچی لەزستاندا دیواری ماڵ شێ دەکات
ساڵانە زۆربەی ماڵەکان گرفتی دەرکەوتنی پەڵەی شێیان ھەیە و ئەمەش بەروونی لەسەر سەقف و دیواری ماڵ دەردەکەوێ و شێوەیەکی ناشرین دەدات، بۆیە ناچاردەبیت چاکی بکەیت و بۆیەی بکەیت، لەوبارەیەوە ئەندازیاری میکانیک (ھێمن رەفیق) ھۆکاری دروستبوونی شێی ناو ماڵ دەخاتەروو:
١.ڕووپۆش نەکردنی دیواری دەرەوەی بیناکانتان.
٢.نزمی پلەی گەرمی ماڵەکانتان.
٣.نەبوونی ھیچ سیستمێکی ھەوا گۆڕکێ لەناو ژوورەکانتان.
٤.سیستمێکی گەرمی ڕێکخراو نییە لەناو ماڵەکانمان.
٥.بونی لیکی ئاو لەناو دیوار و سەقفەکاندا ئەگەر کەمیش بێت.
٦.دانانی ڕووەک لەناو ژوورەکاندا.
ئەمانەی سەرەوە چەند ھۆکارێکن بۆ ئەوەی ماڵەکانتان لەزستاندا ئەم کێشەیەی ھەبێت و بەردەوام ھەست بە بوونی شێ (ڕتوبەت)ێکی زۆر بکەیت بەھۆی داخستنی دەرگاو پەنجەرە وە بۆ ئەوەی ماڵەکانتان سارد نەبنەوە، ئەمەش وادەکات چەند کێشەیەک بۆ ماڵەکانتان دروست بکات لەوانەش:
١.ڕوویەکی ناشرین دەبەخشێت بە ژوورەکانتان.
٢.ھەناسەدان بەھۆی زۆری ڕتوبەتەوە ھەست بە تەنگە نەفەسی دەکەیت.
٢.تێکدانی کەلوپەلەکانی ناو ژوورەکانتان بە تەختە و پاشانیش مادە ئاسنەکان و ھەروەھا ماددە خۆراکییەکان کە تێکیان دەدات.
٤.بەھۆی خەستبوونەوەی ھەڵمەوە ناوبەناو پلەی گەرمی ژوور زیاد و کەم دەکات و دەبێتە ھۆی دوو ھەوا کەوتن و نەخۆشکەوتن.
٥.سەر ڕووی پەنجەرەکان دڵۆپەی ئاوی زۆری لەسەرە لەوەرزی زستان و بەتایبەت کاتی چێشت لێنان ھۆکارەکەی جیاوازی پلەی گەرمی بەرزی ژووری چێشتخانە و پلەی گەرمی نزمی سەر پەنجەرەکانە.
شێوازەکانی چارەسەر
بۆیە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، ڕێگایەکی ھێندە قورس نییە و لەگەڵ ئەوەدا خۆتان لە پاراستی کەلوپەل و ماڵەکانتان ئەم چەند ھەنگاوە بگرنە بەر:
١.پێویستە دیواری دەرەوەی بیناکانتان عازل بێت لەڕووی گەرمییەوە، ئەگەر بیناکە دروستکرابوو دەتوانن بە بۆیاخی تایبەت ئەم کارە بکەن، بەڵآم بەکارھێنانی ئیزوگام کارێکی دروست نییە، ئەمەش لەپێناو گەرم ھێشتنەوەی دیوارەکان چوونکە بەبوونی جیاوازی پلەی گەرمی نێوان ژوور و دیوار دەبێتە ھۆی سەرچاوەی دروستبوونی شێ.
٢.بەھۆی جیاوازی پلەی گەرمی ژوورێک و بەرزی پلەی گەرمی ژوورێک وادەکات ژوورە ساردەکە ڕووتوبەتەکە تیایدا دروست ببێت. کە باشترە ھەوڵبدەن کۆی ماڵەکە پێکەوە گەرم بکەن کە ئەمەش کەمێک زەحمەتە.
٣.دانانی سیستمی ھەواگۆڕکی بۆ ھەموو ژوورەکانی ناو ماڵەکانتان تاوەکو لەکاتی دروستبوونی شێدا بەھۆی جیاوزی پلەی گەرمییەکەی بەشێک لەو شێیەی ھەوا گەرمەکە ھەڵی دەگرێت بیخاتە دەرەوە.
٣.لەکاتی نەبوونی سیسیتمی ھەواگۆڕکێ پێویستە ناوبەناو دەرگاو پەنجەرە بکرێتەوە کە ئەمەش زیاتر بە فیڕۆدانی ووزەیە.
٤.دانانی سیستمی شۆفاژی ئەرزی ڕێگرە لە دروستبوونی ڕتوبەت و چر بوونەوەی شیی ناو ھەوا.
٥.دڵنیابوونەوە لە نەبوونی لیک لە دیوارەکاندا و نەھاتنە ژوورەوەی ئاو لەدیوی دەرەوەی ماڵەکانتان بەتایبەت ئەوانەی کە ماڵ بە تەنیشتیانەوە نییە.
٦.ھەولبدەن لە زستاندا ڕووەکەکان نزیک شوێنی کراوە دابنێن تاوەکو ئەو شێ و خەستبوونەوەیە بەخێرایی بچێتە دەرەوە.
٧.گەرمکردنی ماڵەکانتان وادەکات بەشێکی زۆر لەو شێیە ھەواکە ھەڵی بگرێت چوونکە ھەوای گەرم توانای ھەڵگرتنی بڕێکی زیاتری شێی ھەیە.
|810 جار خوێندراوەتەوە|