• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

ئەمانە ناکۆکیەکانتان زیاتر دەکات

ئەمانە ناکۆکیەکانتان زیاتر دەکات
رەنگە ئاسان بێت کەسێک برینداربکەیت بەووشەیەک یان کارێک بەتایبەت بۆ ھاوبەشەکان جا ھاوسەر یان دەستگیران بن بەڵام بێزاری بەھۆی ئەو کارەوە رەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت تا دوای ئاشت بونەوەش ئەمەش رەنگە بگاتە ھۆی تێکدانی پەیوەندییەکەتان. 
لەوانەش: 
١. ھاوبەشی پێکردنی لایەنی دەرەکی لەناکۆکیەکانتان ئەمەش نابێتە ھۆی رێکخستنەوە بەڵکو تێکدانی دۆخەکە.
٢. بەکارھێنانی توندوتیژی: ئەمەش وەک ھەوڵێک بۆ خۆدەرخستن و سەلماندنی ئەوەی تۆ راستیت نەک بەرامبەرەکەت بۆیە ئازاری جەستەیی ھەموو ھەستەکانت دەکوژێت و چیتر خۆشەویستی نامێنێت.
٣. تێکەڵکردنی ناکۆکیەکان : ئەگەر ھۆکاری ناکۆکیەکە گرفتی قاپ نەشتن بوو پەیوەستی مەکەرەوە بەگرفتێک یان کێشەیەکی پێشووترەوە. 
٤. قسەکردنی بەردەوام لەسەر جیابوونەوە لەکاتی گرفت و کێشەکاندا ئەمەش دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەھەست و سۆزی ھاوبەشی ژیانت. ھەرچەند زیاتر قسەتان لەسەر جیابونەوە و تەلاق کرد ھێندە خێراتر روودەدات بەڵام ئەگەر یەکترتان خۆشدەوێت باسی جیابوونەوە مەکەن.
٥. جێھێشتنی ماڵ لەکاتی ناکۆکیدا : ئەمەش ئەگەر لەماڵەکەت بمێنیتەوە رەنگە دەرگای ناکۆکیەکان بەداخراوی بھێڵێتەوە و کەسی بەرامبەر دووجار بیربکاتەوە بەر لەجیابوونەوە و پەرەسەندنی ناکۆکیەکە.
٦. خەوتن بەجیا: ئەمەش مانای وایە کەھیچتان ناتانەوێ بابەتەکە چارەسەر بکەن، باشترە ھەر پێکەوە بخەون و رەنگە بۆ بەیانییەکەی لەباوەشی یەکتردا خەبەرتان بێتەوە و کێشەکانتان کۆتایی بێت.
|463 جار خوێندراوەتەوە|