• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

شارێک لە ئەوروپا پارە دەداتە ئەو کەسەی ببێتە دانیشتووانی

شارێک لە ئەوروپا پارە دەداتە ئەو کەسەی ببێتە دانیشتووانی

سەرۆکی شارەوانی شاری کاندێلا لە بۆلیای باشووری ئیتاڵیا بڕیارێکی نوێیان دەرکردووەو پارە دەدەنە ئەو کەسانەی بێن و لە شارەکەیاندا بژین.

سەرۆکی شارەوانی بۆلیا پێشنیارێکی کردووە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی کرداری بدۆزرێتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی دووچاری شارەکەیان هاتووەو رێژەی دانیشتووانیان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەجۆرێک لە 8 هەزار کەسەوە کەمبوونەتەوە بۆ 2700 کەس.

بەرپرسانی ئەو شارە ئاشکرایانکردووە کە 800 یۆرۆ بۆ گەنج و 1200 یۆر بۆ ئەو کەسانەی هاوسەرگیرییان کردووەو ئەو خێزانانەیشی خاوەنی سێ منداڵن بڕی 1500 بۆ 1800 یۆرۆ وەردەگرن و بۆ خێزانێکی خاوەن 4 بۆ 5 منداڵیش بڕی دوو هەزاریان پێدەدرێت ئەگەر لە شارەکەیاندا داوای مانەوە بکەن، تەنها بۆ ئەوەی  خەڵکانێک راکێشن بەلای خۆیاندا ژمارەی دانیشتووانەکەیان بەرزبکەنەوە.

نیکۆلای گاتا-ی یەکێکی تر لە بەرپرسانی ئەو شارە ئاشکرایکردووە کە کاردەکات بۆ ئەوەی جارێکی تر درەوشانەوەی مێژوویی بۆ ئەو شارەی ئیتاڵیا دروستبکاتەوەو کە گەشتیاران ناویان لێ نابوو ناپۆلی بچووک.

ئەو شارەی ئیتاڵیا خاوەنی رێژەیەکی زۆر لە سەوزایی و دارستان و بێدەنگییەکی زۆرە، جگە لە هەندێک بۆنەی بچووک نەبێت هیچ پیسبوونێک بە شەقام و شوێنەکانی تریەوە نابینرێت، هێندە رێژی دانیشتووانەکەی کەمن.

ئەو کەسەی روو لەو شارە بکات دەبێتە هەڵگری مافی پەنابەرێتی لەو شارەداو خانوویەکی بەکرێ پێدەدرێت و داهاتی ساڵانەی لە 7500 دۆلار کەمتر نابێت.

|3012 جار خوێندراوەتەوە|