• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

هۆکارەکانی دانانی منداڵی بلوری و چۆنێتی ئەنجامدانی

هۆکارەکانی دانانی منداڵی بلوری و چۆنێتی ئەنجامدانی

دانانی منداڵی بلوری بریتیە لە پیتاندنی هێلکە و تۆو لە دەرەوەی لەشی دایک، بەمەبەستی باسکردن لە چۆنێتی دروستبوونی منداڵی بلوری ئەگەری سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی  هاوکات رێژەکەى لە هەرێمى کوردستان پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی دکتۆرە "ڤیان سەعدى شێخانی" لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕادیۆی خەندان، لە بەرنامەی (خەندان کلینک) کە  کۆچەر عەزیز پێشکەشی دەکات وتی :

منداڵی بلوری جۆرێکە لە پیتاندنی یارمەتی دراو کە لە دەرەوەى لەشی دایکەکە ئەوکۆرپەلەیە دروست دەکرێت، بەیەک گەیاندى هێلکە و تۆوى هەردوو هاوسەرەکەیە لەدەرەوەى منداڵدانی دایکەکە، کە بەتەکنیکی تایبەت ئەنجامدەدرێت، پاشان دەگەڕێنرێتەوە بۆ ناو ڕەحمى دای. 

لە جیهان و هەرێمی کوردستانیش بە گشتی جۆری (IVF) پەیڕەو دەکرێت، کەئێکسی ئێکسی پێدەڵێن و ڕێژەى سەرکەوتنی زۆر زیاترە لەجۆرەکانی تر، بەزۆر لەڕێگەى مایکرۆسکۆبەکەوە تۆوەکە دەخرێتە ناو هێلکەدان ئەگەر تۆوێکیش لاواز بوو، دەبێت دیواری هێلکە ببڕێت و ببێتە کۆرپەلە.

چاندنی منداڵی بلوری بۆ کەسی نەزۆک ئەنجامدەدرێت جا ژن بێت یاخود پیاو، ئەگەر لەپیاواندا بێت ئەگەری چارەسەری بەدەرمان زۆر نییە یان کەمە، یاخود تۆوەکە خۆی لە بنەڕەتدا باشە بەس نایەتە دەرەوە.

دانانی منداڵی بلوری ڕێگایەکی باشە و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، لەژنانیشدا ئەگەر دایکەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت یاخود ئەو دایکانەى کێشە لە بۆری منداڵدانیاندا هەیە دەتوانن بەکاریبهێنن یاخود ئەو خێزانانەى ماوەیەکی زۆرە دەرمان بەکاردەهێنن بۆ منداڵ بوون و بێ ئەنجام بووە دەتوانن منداڵی بلووری دابنێن.

دەربارەى هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی منداڵی بلوری دکتۆرە ڤیان سەعدی رایگەیاند، لە باشترین سەنتەر لە جیهاندا ئەگەری سەرکەوتنی چاندنی منداڵی بلوری لە 25% بۆ 40% ، چونکە  زۆرکات کرۆمۆسۆمەکان کێشەیان هەیە کە ئەمە هیچ چارەسەرێکی نییە، بەهیچ شێوەیەک منداڵ دروست نابێت، یان هەندێکجار دەبێت بەکۆرپەلەش لەناو منداڵدانی دایکەکەدا خۆی ناگرێت و سەرکەوتن بەدەستناهێنێت. 

هاوکات تەمەن هۆکارێکە بۆ سەرنەکەوتنی پرۆسەکە یان  تۆوەکە زۆر بێ  سوودە و شکستدەهێنێت، بۆیە زۆرکات دەبێت پزیشک دواى ئەنجامدانی پشکنینەکان  نەخۆشەکان هەڵبژێرێت کە ئایا ئەم جۆرە کەسە دەتوانێت سوود لە چاندى منداڵی بلوری ببینێت یاخود نا.

دەربارەى ئەوەى کە لەکوردستاندا منداڵی بلووری خواستی  زۆر لەسەرە یاخود کەم دکتۆرە ڤیان وتی، لەکوردستاندا خواست لەسەر چاندنی منداڵی بلووری زۆرکەمە، بە هۆی ئەوەى باریی دارایی زۆربەی خێزانەکان لە ئاستێکی باشدانییە، چونکە چاندنى منداڵی بلووری پارەیەکی زۆری پێویستە، هاوکات تاکەکانی کۆمەڵگاش دەربارەی منداڵی بلووری زانیاریان کەمە و ئاستی ڕۆشنبیریەکی لاوازیان هەیە سەبارەت بە چاندنی منداڵی بلووری .

لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کردارە هێلکەیەکی زۆر رادەکێشرێت لە منداڵدانی دایکەکە لەگەڵ تۆو لەدەرەوە دەکرێتە کۆرپەلە لەوانەیە بگاتە 20 هێلکە زیاتریش، چەندى سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و چەندى خراپ دەبێت بەڵام دەتوانرێت بەشێکی لێهەڵبگیرێت  بۆ جارێکى تر لەسەنتەرەکاندا، چونکە شوێنی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام چەندى دەگێڕێتەوە بۆ ناو منداڵدانی دایکەکە ئەوا پزیشکەکە بڕیاری لەسەردەدات.

بەڵام دەتوانرێت تا 10 منداڵیش بگێڕدرێتەوە بۆ ناوڕەحمی دایکەکە، بەڵام تا ژمارەکە،کەمتربێت ئەگەری سەرکەوتنی زیاتر دەبێت، بەپێی یاساش بە ستاندەری جیهانی دەبێت لە دوومنداڵ زیاتر نەبێت،  لە زۆربەی وڵاتیش یەک منداڵ دادەنێرێت.

دیاریکردنى ڕەگەز لە زۆربەى وڵاتدا ڕێگەى پێنادرێت بە خواستى دایک باوک بێت، لەبەرئەوە هەندێک  کۆمەڵگا هەیە ئەگەر بە خواستی خۆیان بێت تەنها کوڕ هەڵدەبژێرن  بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەک هیندستان  تەنانەت لەکاتی سۆنەریشدا پێیان ناوترێت کە منداڵەکە کچە یاخود کوڕ، چونکە ئەگەر  کچ بێت لەباری دەبەن، بەڵام لە هەندێک وڵاتى تردا  لەبەر هەندێک نەخۆشی بۆماوەى کە تایبەتە بە کوڕان یان کچان ڕەگەزێکیان بۆ دیاریدەکەن کە هەڵگری ئەو نەخۆشە نەبێت.
ئەوکەسانەى کە قەڵەون هۆکاری سەرکەوتنیان کەمترە بۆ منداڵبوون  و بەڕێگاى ئاسایی یان چاندنی منداڵی بلوریش، چونکە قەڵەوى دەبێتە هۆی ڕێگیریکردن لە دووگیانی.
 
ئەوکەسانەى منداڵی بلوری دادەنێن، پێویستە ئەو کەسانە وەک هەموو مرۆڤێکی ئاسایی دوای ئەوەى کە بێهۆشبوونی نەما، یەک ڕۆژ دوای ئەوە دەتوانێت کاروباری ئاسایی ڕۆژانەى خۆی ئەنجامبدات و گەشتیش بکات، بەڵام بەو مەرجەی کەپابەند بێت بەبەکارهێنانى ئەو دەرمان و ڕێنماییانەى پزیشکەکە بۆی دیاریدەکات و سەردانی پزیشکەکەش بکات لەکاتی خۆیدا.

جیاوازی لە نێوان منداڵی بلوری لەگەڵ منداڵی ئاسایدا لەوەدایە، کە منداڵی بلووری ڕەنگە ڕێژەى کەم ئەندام بوونیان زیاتر بێت لە منداڵانی  ئاسایی، بەڵام ئەو ڕێژەیە ئەوەندە بەرچاو نییە کە خەڵک نەوێرێت بیکات و بترسێت،  ئەویش لەبەر ئەو هۆکار و تەکنیک و گواستنەوانەیە کە ئەنجام دەدرێت لە چاندنی منداڵی بلوریدا .

ئەو پزیشکە بە هاوڵاتیان دەڵێت هەرگیز نائومێد نەبن بۆ نەبوونی منداڵ، چونکە ژنان دەتوانن تا ئەو ڕۆژەى سووڕی مانگانەیان هەبێت منداڵیان ببێت، دەشڵێت خێزانى واهەبووە منداڵی بلورییان چاندووە سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای ئەوە خێزانەکە منداڵیان بووە بەڕێگەى ئاسایی بۆیە بە خێزانەکان دەڵێم هەرگیز نائومێد مەبن.

|783 جار خوێندراوەتەوە|