• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

تا ئێستا 30 مرۆڤیان خواردووە !!

تا ئێستا 30 مرۆڤیان خواردووە !!
دەسەڵاتدارانی روسیا 2 كەسیان دەستگیر كرد كە گۆشتی مرۆڤ دەخۆن و چەندین تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: ئەو دوو كەسە ژن و مێردێكن كە لەماوەی 18 ساڵی رابردوودا گۆشتی 30 كەسیان خواردووە، هەروەها بەردەوام ناو سەلاجەكەیان گۆشتی مرۆڤی تێدا بووە.
ئەوەش هاتووە: پیاوەكە ناوی "دیمتری باكشیف" تەمەن 35 ساڵ و ژنەكەشی ناوی "ناتالیا"یە كە تەمەنی 42 ساڵە، قوربانیەكانیان هەڵخڵەتاندووەو دوای ئەوەی بێهۆشیان كردوون كوشتونیان.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی هەواڵ: تاوانەكە كاتێك ئاشكرا بووە، كە كرێكارێك مۆبایلێكی لەیەكێك لە شەقامەكاندا دۆزیوەتەوەو لەناو مۆبایلەكەدا وێنەی دیمتری بینیوە كە پارچەیەك لە لاشەی مرۆڤی بەرز كردووەتەوە، هەروەها وێنەی ژنەكەشی تێدابووە كە "سێڵفی" گرتووە لەگەڵ چەند پارچەیەك لەلاشەی مرۆڤ.
پۆلیسی روسی بڵاویكردووەتەوە: دوای لێكۆڵینەوەو هەڵكوتانە سەر ماڵەكەیان، لەناو سەلاجەكەیان چەندین پارچەی لاشەی مرۆڤ هەبووە، هەروەها چەندین قوتوی لێبووە كە پارچەی مرۆڤی تێدا هەڵگیراوە، سەرەڕای ئەوەش چەندین پارچە ڤیدیۆیان دۆزیوەتەوە كە تایبەت بووە بە وانەكانی "خواردنی گۆشتی مرۆڤ".
|2080 جار خوێندراوەتەوە|