• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

کۆنترین مرۆڤی سەر زەوی بناسە

کۆنترین مرۆڤی سەر زەوی بناسە

پیاوێکی چیلی بڕاودەکرێت کۆنترین مرۆڤی سەر زەوی بێت کە تائێستا لەژیاندا ماوەو تەمەنی 121 ساڵە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە کە سیلینیۆ فیلانۆیفا گارامیلۆی چیلی کۆنترین و بەتەمەنترین پیاوی سەر زەویەوە لەژیاندا مابێت و لە ساڵی 1896 لەدایکبووە کە دەکاتە 121 ساڵ تەمەن.

گارامیلۆ لەپێش ئەو ژنەوە بە چوار ساڵ لەدایکبووە کە ناوی لە کتێبی گینسدایە هاتووە بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات ئەو پیاوە لە تەمەنی 99 ساڵیدا ژنێک جێگەی دەکاتەوەو ژوورێکی لەماڵەکەی خۆیدا پێدەدات بۆ ئەوەی ژیانە کورتەی ماویەتی بەڕێی بکات، چونکە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیەوە هیچ کەلوپەلێک و شوێنێکی بۆ نامێنێتەوە، ژنەکە ناوی مارتا رامیرێزە تەمەنی 63 ساڵ بووە، بەڵام پیاوەکە بووەتە 121 ساڵ و ژنەکەش بووەتە 85 ساڵ و ئەوەی چاوەڕێی دەکرد بۆ مردنی گارامیلۆ بەهەڵەدا چوو، تائێستا لەژیاندا ماوە.

ئەو ناسنامەیەی ماویەتی تاکە بەڵگەیە کە بیسەلمێنێت ئەو پیاوە چیلییە بەتەمەنترین پیاوی سەر زەوی بێت و ناسنامەکەش پشتڕاستکراوەتەوەو هیچ کێشەیەکی نایاسایی نییە.

گارامیلۆ لە شاری ریۆ بۆینۆ لە باشووری چیلی لەدایکبووە کە ئەوکات دەستپێکی یەکەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بووە، ناوبراو لە بواری کشتوکاڵدا کاری کردووەو منداڵیشی نەبووەو هاوسەرگیریشی نەکردووە.

سیباستیان بینیرای سەرۆکی چیلی لە ساڵی 2011دا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ئەو پیاوەوە لە تەمەنی 115 ساڵیدا ئامادەبو و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیش بەڵگەنامەی تەمەن لەو یادەدا بۆ ئەو پیاوە جێگیر دەکات

63a6862fa91674f683b9310a1b871729

 

|565 جار خوێندراوەتەوە|