• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

بۆچی نابێت هێلکە بخەیتە ناو دەرگای بەفرگرەوە؟

بۆچی نابێت هێلکە بخەیتە ناو دەرگای بەفرگرەوە؟

وەک کردارێکی هەمیشەیی زۆرێک لە خەڵکی کاتێک هێلکە دەکڕن دەستبەجێ لەسەر رەفەی نێو دەرگای بەفرگرەکانیان ریزی دەکەن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو کردارە هەڵەیەو کاریگەری خراپی هەیە.

نابێت هێلکەکان بۆ ئەوەی بپارێزرێن بخرێنە نێو دەرگای بەفرگرەکانەوە، چونکە چەندین کاریگەری خراپی لەڕووی تەندروستییەوە هەیەو پلەی گەرمای نێو ئەو هێلکەیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەمەش لەکاتی خواردنیدا کاردەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤەکان.

فلاتکا لیک-ی بەرپرسی کۆمپانیای سبیس ستایشن رایگەیاندووە خراپترین شوێن بۆ هەڵگرتنی هێلکە سەر رەفەی نێو دەرگای بەفرگرەکانە، ئەو زانیارییانەشی لە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بەڕوونی بڵاوکردووەتەوە.


بەو پێیەی دەرگای بەفرگرەکان بەردەوام رۆژانە دەکرێنەوەو دادەخرێنەوە، هێلکەکان لەناویدا رووبەڕووی بەریەککەوتن دەبن لەناوەوەداو کاریگەری دەکاتە سەر پلەی گەرمای هێلکەکە، لەبەرئەوە خراپترین شوێنە بۆ هەڵگرتنی هێلکە بەراورد بەهەر جێگایەکی تر.

لەلایەکی تریشەوە بۆی هەیە هێلکەکان بەو پێیە جێگیر نابن زووتر بکەونە خوارەوە لەکاتی کردنەوەو داخستنی دەرگاکاندا بەشێوەیەکی توند یان هەر جۆرێکی تر.

|1350 جار خوێندراوەتەوە|