• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

لە جەنگی سێیەمی جیهانیدا روو لە کام وڵات دەکەیت؟

لە جەنگی سێیەمی جیهانیدا روو لە کام وڵات دەکەیت؟

هەموو ساڵێک دامەزراوەی ئاشتی جیهانی ریزبەندی 10 لەو وڵاتانە بڵاودەکاتەوە کە زۆرترین ئاسایش و سەقامگیری باڵی بەسەردا کێشاون، لەحاڵەتی دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەمدا هەندێک وڵات دووردەبن لە پریشکی ئەو ئاگرەو زۆرترین ئارامییان تێدایە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ریزبەندی 10 باشترین ئەو وڵاتانەی بڵاوکردووەتەوە کە لەو دامەزراوەیەوە ئامارەکانی وەرگرتووە، تێیدا زۆرترین سەقامگیری لەسەر زەوییەکەیان هەیە.

لەئێستادا جەنگ وەک کارەکتەرێکی دیاری لێهاتووەو لە چەندین وڵاتدا گرووپی جیاواز جیاواز دروستبوون و بەردەوام ئاگری جەنگ خۆش دەکەن، بەتایبەت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش وادەکات خەڵکانێکی زۆر باس لە سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهانی بکەن.

ریزبەندی 10 ئارامترین وڵاتەکانی جیهان:
ئایسلاند..
ئایسلاند چڵەپۆپەی ئارامترین وڵاتەکانی سەر رووی زەوی گرتووە، شوێنێکی ستراتیژی هەیەو لە باکووری ئەوروپاوە دوورە.

نیوزلاند..
زەوییەکی ئارامی هەیەو سەقامگیری لەو وڵاتە لەو پەڕیدایە، بەو پێیەی بەمێژووی خۆی کەمترین جەنگی تێدا روویداوە.

پۆرتوگال..
سەرەڕای ئەوەی لە باشووری ئەوروپاوە نزیکەو ترسی لەسەرە، بەڵام کەمترین کێشەی سیاسی رووی لەو وڵاتە کردووەو سەقامگیری بەربڵاوە تێیدا.

نەمسا..
زانکۆی ئەوروپایی بۆ ئاشتی لەو وڵاتە دامەزراوەو زۆرترین ئارامی و ئاسایشی تێدایە.

دانیمارک.. 
هەرچەند ئەندامە لە هاوپەیمانی ناتۆ و رەنگە لە حاڵەتی جەنگی سێیەمی جیهانیدا بە ئامانج بگیرێت، بەڵام دوورگەی گرینلاند کە سەر بە دانیمارکە شوێنێکی زۆر ئارامەو سوودی لێوەردەگیرێت.

کۆماری چیک..
هەرچەندە لە ریزبەندی دامەزراوەی ئاشتی جیهانیدا پلەکانی سەرەوەی لەدەستداوە، بەڵام سەرکەوتوو بووە لە هاوپەیمانێتیەکی گونجاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا.

سلۆڤینیا..
ئەو وڵاتە لە جەنگەکانی یەکەم و دووەمی جیهانیدا توانیبووی بەسەرکەوتوویی لێی بێتە دەرەوەو هەرگیز ئامادە نەبووە بەشداری شەڕو جەنگی تر بکات.

کەنەدا..
سەرەڕای ئەوەی لە ئەمەریکاوە نزیکەو مەترسی بوونی جەنگی لەسەرە، بەڵام یەکێکە لەو وڵاتانەی ئاسایش و ئارامی باڵی بەسەردا کێشاوەو بۆ ژیان گونجاوە لەکاتی سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهانیدا.

سویسرا..
لەدوای هاوپەیمانی پاریس لە ساڵی 1815، تائێستا جەنگی بەخۆیەوە نەبینیوە.

کۆماری ئیرلەندا..
وەک سویسرایەو هەرچەندە لە پلەی دەیەمدایە، بەڵام ئاستی ئارامی بەردەوام بەرەو هەڵکشان دەڕوات

|2087 جار خوێندراوەتەوە|