• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

ئەو هۆكارانە چین کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش لە ماوەیەکی کەمدا؟

ئەو هۆكارانە چین کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش لە ماوەیەکی کەمدا؟

کەموکوڕی لە غودەی دەرەقی و چەند هۆکارێکی دیکە، کاریگەرییان هەیە لەسەر ئەوەی کێشی مرۆڤ لە ماوەیەکی کەمدا زیاد بکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری هێڵس پۆست ئەم هۆکارانە کاریگەرییان هەیە لەسەر زیادبوونی کێش لەماوەیەکی کەمدا.

١. كەموكوڕی لەغودەی دەرەقی: بەهۆكارێكی سەرەكی زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی كتوپڕ دادەنرێت و ئەو هۆرمۆناتانەی غودەی دەرەقی دەریدەدات ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لەگەیشتنی خۆراك بەجەستە و سووتاندنی چەوری.

٢. زیادەڕەویکردن لە خواردندا: بەكارهێنانی خۆراكی زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی كالۆری و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.

٣. هیلاكبوون: هیلاكبوونی بەردەوام دەبێتە هۆی هاندانی جەستە بۆ دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل و كەمبوونەوەی ڕێژەی شەكر و هاندانی خواردنی شیرینی زیاتر و زیادبوونی كێش.

٤. بەکارهێنانی ڕێژەی زۆری خوێ: پەیوەندی هەیە لەنێوان خوێ و زیادبوونی كێش و خوێ دەبێتە هۆی قەتیسبوونی ئاو لەجەستەدا.

٥. خواردنی بڕێكی كەمی پرۆتین: پرۆتین پارێزگاری لە ماسولكەكانی لەش دەكات و خواردنی بڕێكی كەمی پرۆتین دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.

٦. خەمۆكی: لەهەندێك حاڵەتدا خەمۆكی دەبێتە هۆی زیادەڕەویكردن لەخواردن و زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی كتوپڕ.

٧. دانیشتن بۆماوەیەكی زۆر: ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی چەند كیلۆیەك لەكێشی مرۆڤ بۆیە پزیشکان بە باشی دەزانن کە ئەو کەسانەی زۆر دادەنیشن ئاو زۆر بخۆنەوە و لە نێوان هەر کاتژمێرێک دانیشندا چەند خولەکێک لەو شوێنەی تێیدا دەمێننەوە بەپێ بڕۆن

|543 جار خوێندراوەتەوە|