• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

بۆ پیاوان، بەم ڕێگەیە قژت بەھێز بکەرەوە

بۆ پیاوان، بەم ڕێگەیە قژت بەھێز بکەرەوە
ئەو پیاوانەی قژیان بێھێزە و تووشی ڕووتانەوە ھاتووە، دەتوانن بە ڕێگایەکی سرووشتی، دووبارە قژیان بەھێز بکەنەوە.
 
ئێستا لە ھەموو جیھان ڕێژەیەکی زۆری پیاوان، تووشی ڕووتانەوەی قژیان ھاتوونە، بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندروستیی قژیان بن و ئەم ڕێگا سرووشتییانە بگرنە بەر، کە سوودی بۆ بەھێزکردنی قژیان ھەیە.
 
ڕێگایەکی سرووشتی بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە حەز دەکەن قژیان بەھێز بێت و لە قژ ڕووتانەوە بەدوور بن، بۆ ئەمەش دەبێت گیراوەیەک لە سپێنەی ھێلکە و ڕۆنی زەیتوون و ھەنگوین دروست بکەیت.
 
بۆ ئامادەکردنی ئەم گیراوەیە، ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکە، سەرەتا دەفرێکی قووڵ بھێنە، ئینجا سپێنەی یەک ھێلکەی تێبکە، پاشان کەوچێکی ئاسایی ڕۆنی زەیتوون و کەوچکێکی ئاسایی ھەنگوینی لەگەڵ تێکەڵ بکە.
 
دوای ئامادە بوونی ئەم گیراوەیە، لە سەرتی بدە، پاشان بۆ ماوەی 20 خولەک لێی گەڕێ تا وشک دەبێتەوە، ئینجا بەو شامپۆیە قژت بشۆ، کە بەردەوام خۆت بەکاری دەھێنیت.
 
بۆ ئەوەی سوودێکی باش بە تەندروستیی قژت بگات، لە ھەفتەیەکدا دوو جار ئەم ڕێگایە دووبارە بکەرەوە، دوای ماوەیەک گۆڕانکارییەکە بەدەست دەھێنیت و قژت بەھێز دەبێتەوە
|446 جار خوێندراوەتەوە|